سودانی: توانیومانە ٤٠٪ ــی بەرهەمی نەوتی بپاڵێوین

16.07.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی نزیکەی لە ٤٠٪ـی بەرهەمی نەوتی بۆ پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پاڵاوگەی نەینەوا وتی، توانیویانە لە دوو ساڵی رابردوودا پیشەسازیی پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان زۆر بەرەوپێشەوە ببەن.
سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، توانیویانە ٤٠٪ـی ئەو بەرهەمە بپاڵێون یاخود لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا بەکاریبهێننەوە.
وتیشی، حکومەتی عێراق بە بڕی شەش ترلیۆن دینار بەرهەمەکانی نەوتی خاو هاوردە دەکات و رۆژانەش چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
پرۆژەی پاڵاوگەی نەینەواش دەتوانێت رۆژانە ٧٠ هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت و لەڕێیەوە هەزار هەلی کار دەڕەخسێنرێت.
هاوکات سودانی بەردی بناغەی پرۆژەی کارەبای قەیارەی دانا کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای نەینەوا و ٣٧٥ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ