ئیدارەی دەوڵەت لە بارەی موچەی هەرێمەوە كۆدەبێتەوە

16.07.2025
جەماوەر نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت" كە هاوپەیمانی پێكهێنەری حكومەتی عێراقە، كۆبونەوەیەكی فراوان لە بەغداد ئەنجام دەدات و پرسەكانی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تەوتیكردن، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و سوپای توركیا لە عێراق تاوتوێ بكات.
میدیایی عێراقی ئەمڕۆ چوارشەممە لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت" كۆبونەوەیەكی فراوان لە بەغدا ئەنجام بدات بۆ تاوتوێكردنی كێشە هەڵواسراوەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، باس لە میکانیزمی یەکلاکردنەوەی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تەوتین، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و گرتبەری هەڵوێستێكی یەكگرتو لەبارەی بونی سوپای توركیا لە عێراق، بە تایبەت دوای دانانی چەك لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە (پەكەكە)ـوە بكرێت. 
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، هاوپەیمانییەکی سیاسییە کە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ـی 2021ـدا بەڕێوەچو، پێکهاتوە، ژمارەیەك هێزی سیاسی شیعە، سوننە و کورد لەخۆدەگرێت کە دواتر لە ساڵی 2022 حکومەتی عێراقیان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی پێکهێنا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ