چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە

21.07.2025
جەماوەر نیوز

چوارچێوەی هەمانگی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی کوت و دۆسیەکانی هەڵبژاردن و هێرشە درۆنییەکان و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە.

 بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی، کە هێزە سیاسییە شیعە دەسەڵاتدارەکان لەخۆدەگرێت، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام بدات.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، " لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە و بڕیار و ڕێکارە حکومییەکان دەکرێت، هەروەها ئەگەری هەنگاونان بەرەو لەکارلادانی محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست بۆ کپکردنەوەی تووڕەیی جەماوەری لە شەقامی واستدا."

سەرچاوەکە وتیشی: "سەرکردەکانی چوارچێوە لەگەڵ سوودانیدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و جەختکردنەوە لەسەر وادەکەی و ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەر ساختەکارییەک دەکەن، سەرەڕای گفتوگۆکردن لەسەر دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و گۆڕەپانی ناوخۆیی لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابووری، بەتایبەتی دۆسیەی هێرشە درۆنییەکان و قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا."


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ