نوری مالیکی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

29.07.2025
جەماوەر نیوز
 سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئیبن بەیتار لە ناوجەرگەی شاری بەغدا ئاشكرای دەكات، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، نوری مالیكی دۆخی تەندروستی بە تەواوی تێكچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەستبەجێ داخڵی هۆڵی نەشتەرگەری كراوە و نەشتەرگەریی دڵ (كردنەوەی سینگ)ـی بۆ دەكرێت.

تێكچوونی دۆخی تەندروستی نوری مالیكی لەكاتێكدایە ماوەی هەفتەیەكە ناكۆكی لەنێوان ئەو سەركردە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دروستبووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ