وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

07.08.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە فەرمی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026ـی لە سەرجەم پارێزگاکان ڕاگەیاند.

 بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گشتی و تایبەت و بیانییەوە دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان کراوە، تێیدا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ مامۆستایان و قوتابیان دیاری کراوە.

 بەگوێرەی نووسراوەکە، دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان و میلاکاتی پەروەردەیی ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 1ـی ئەیلوولی 2025 دەبێت، دەستپێکی ساڵی خوێندن بۆ قوتابیان ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 21ـی ئەیلوولی 2025 دەبێت.

 نووسراوەکە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزیری پەروەردە دەرچووە. داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کار بەم ڕێنماییانە بکەن و ئامادەکاریی پێویست بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن بکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ