کۆمیسیۆن:تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت

09.08.2025
جەماوەر نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بەو لیست و هاوپەیمانیێتی و کاندیدانە دەدات کە بەشدارن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

 بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.

 کۆمیسیۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە نوێنەرانی هاوپەیمانێتییەکان، حیزبەکان، کاندیدە تاکەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و میدیاکاران دەکات کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 9ـی ئابی 2025، لە هۆڵی "قورتوبە" لە هۆتێلی مەنسوڕ میلیا ئامادە بن.

 پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی 2025-08-10، پرۆسەیەکی فراوانی تاقیکاری بۆ ئامێرەکانی دەنگدان لە هەزار و 79 وێستگەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ