کۆمیسیۆن: 100 کاندید بەهۆی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەوە سزادراون

02.10.2025
جەماوەر نیوز
هەرچەندە دەستپێکردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە، بەڵام کۆمیسیۆن دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پێشوەخت دەستیان بە هەڵمەتی هەڵبژاردن کردووە زیاتر لە 100 کاندید بە پێبژاردنی دارایی سزادراون.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 2025-10-03 بە بەشداریی حەوت هەزار و 768 کاندید لە چوارچێوەی 145 هاوپەیمانی، حیزب و لیستی تاکە کەسی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، ماوەی بانگەشەش 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 2025-11-11 هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

 جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "زیاتر لە 100 کاندید بەهۆی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەوە بە پێبژاردی دارایی دوو ملیۆن دینار و زیاتریش سزادراون، بۆیە داوا لە کاندیدەکان دەکەین لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن پابەندی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن تا لەسزای پێبژاردن، زیندانیکردن و دوورخستنەوە بەدووربن".

وتیشی، لەئێستادا کۆمیسیۆن لەپاڵ چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان، دەستیشی بە ڕاهێنانی کارمەندانی سەر سندووق کردووە و پێدانەوەی کارتی دەنگدانیش بە هاووڵاتیان بەردەوامە، پرۆسەی چاپکردنی فۆرمی دەنگدانیش گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ