د.لەتیف رەشید: پێشكەوتنمان بەدەستهێناوە لە حكومڕانی و شەفافیەتدا

04.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆک کۆماری عیراق دەڵێت: کار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەین و پێشکەوتنی زۆرمان بەدەستهێناوە لە لە حكومڕانی و شەفافیەتدا.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە لوتکەی جیهانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، وەک نوێنەری وڵاتانی جی 77 و چین وتارێکی پێشکەش کرد و دواتریش وەک نوێنەری عیراق  وتارێکی پێشکەشکرد  و ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت نا دادپەروەری و نا سەقامگیری لە وڵاتان کەمبکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری عیراق لە وتارەکەیدا رایگەیاند، ئەم لوتكەیە هەنگاوێك بێت بۆ هەماهەنگی زیاتر و پێویستە ئاماژە بە ئاڵنگارییەكان بكرێت.
وتیشی، ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی نوێداین پێویستمان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و پشتگیری زیاتر هەیە، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵەنگارییەکان.
د. لەتیف رەشید ئەوەشی خستەڕوو، عیراق دوایی دەیان ساڵ لە جەنگ و ئاڵەنگارییەکان بەرەو بنیادنانەوە هەنگاو دەنێت و هەوڵدەدات بۆ باشترکردنی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردەیی و بەرەوپێشبردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان.
سەبارەت بە گۆڕانکاری کەشوهەوا و کێشە ژینگەییەکان سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، عیراق بە دەست كێشەی ژینگەییەوە دەناڵێنێت و كار لەسەر زیادكردنی وزەی نوێبووەوە دەكەین، هەروەه بایەخ بە كشتوكاڵ دەدەین بۆ باشكردنی كوالێتی هەوا.
د. لەتیف رەشید تیشکی خستەسەر پێشکەوتنەکانی عیراق و رایگەیاند، عیراق لە چوار ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی گەوەرەی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە و بەهۆی جاکسازییەکانەوە رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەمان کەمبووەتەوە.
لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەوەستینەوە، بۆ بنیاتنانی جیاهانێکی دادپەروەرانەتر و یەکسانتر، کە شکۆی مرۆڤ پارێزراوبێت، "سەرۆک کۆماری عیراق وادەڵێت"

بابەتی هاوشێوە