چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: رێگه‌ناده‌ین سودانی ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكوه‌زیران

17.11.2025
جەماوەر نیوز
ئه‌ندامێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دوپاتیكرده‌وه‌؛ رێگه‌ ناده‌ن جارێكی تر محه‌مه‌د شیاع سودانی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه‌.

عه‌لی فرێجی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ئه‌ساس كه‌ له‌لایه‌ن مه‌حسن مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به‌شێكه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی جدیدی راگه‌یاند: پارته‌ شیعه‌كان جارێكی تر متمانه‌ نابه‌خشنه‌وه‌ به‌سودانی و بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌سێكی تر بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید بكه‌ن كه‌ توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ ئابورییه‌كانی هه‌بێت و ئه‌م بۆچوونه‌ش ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و فشاره‌ سیاسییه‌كانن.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌كۆتایی هاتنی هاتنی كابینه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ كه‌ رۆژی 8ی كانونی دووه‌می داهاتوه‌ گفتوگۆكان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقی ته‌واو ببێت.

بابەتی هاوشێوە