
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پارتی سۆشیالیستیش گەورە شارەوانیی پاریسی بردووەتەوە و جارێکی دیکە ئان ھیدالغۆ، بە سەرۆک شارەوانیی پاریس هەڵبژێردرایەوە.
پارتی سەوزی فەرەنسا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە پێش پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە، پێشبینی دەکرێت هەریەکە لە شارەوانییەکانی لیۆن، بۆدرۆ و لیل و چەند شارەوانییەکی دیکە بباتەوە.
رۆژی یەکشەممە 28-07-2020، خوولی دووەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی سەوز لە چەند شارەوانییەکی گەورە براوەبووە و پێش پارتی کۆماری بۆ پێشەوە، پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو ئەنجامانەی ئاشکراکراون، پارتی سەوزی فەرەنسا هەریەکە لە شارەوانییەکانی بۆدرو، لیۆن و لیلی بردووەتەوە و لە چەند شوێنێکی دیکەش لە پێشە لەنێویاندا لە مارسێلیا و ستراسبۆرگ.
هاوکات پارتی سۆشیالیستیش گەورە شارەوانیی پاریسی بردووەتەوە و جارێکی دیکە ئان ھیدالغۆ، بە سەرۆک شارەوانیی پاریس هەڵبژێردرایەوە.
لە ھەڵبژاردنەکەدا، پارتەكەی ئیمانوێل ماكرۆن، نەیتوانی لە زۆر شاری گەورە ھەڵبژاردنەكان بباتەوە لەوانەش زۆر چاوی لەسەر شارەوانیی پاریس بوو، بەڵام رووبەڕووی یەکەمین شکست بووەوە.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فەرەنسادا، جارێکی دیکە متمانە بە سەرۆکی گەورە شارەوانیی پاریس درایەوە. کە خۆی بە دۆستی کورد دەزانێت.
پارتەکەی ماکرۆن، سەرەڕای ئەوەی لە شاری لو یاڤخ (Le Havre) توانی لە 59٪ دەنگەکان بباتەوە، بەڵام گوتەبێژێك بە ناوی حكومەتەكەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی بە "شكستێكی ھیوابڕ" ناوبرد.
نزیكەی 16 ملیۆن كەس بەشدارییان لەم ھەڵبژاردنانەدا كرد كە كەمترین ئاستی بەشدارییە و دەگاتە یەك لەسەر سێی ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەبووە.
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
