
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
 ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژى شه‌ممه سه‌ردانى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى پاکستانى کرد که به‌هۆى لافاوه‌وه وێران بوون، داواى زیادکردنى پشتیوانى دارایى جیهانى کرد له کۆتایى گه‌شتێکى دوو ڕۆژه‌دا که ئامانج لێى هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکه له کاره‌ساته‌که.
بارانبارینى زۆر و توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵبه‌ندان له چیاکانى باکور لافاوێکى زۆرى دروستکردووه که بووه‌ته هۆى گیانله‌ده‌ستدانى نزیکه‌ى هه‌زارو پێنج سه‌د که‌س، له‌هه‌مانکاتدا بووه هۆى وێرانبوونى ماڵه‌کان وڕێگاوبان و ڕێڕه‌وى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پرده‌کان ، ته‌نانه‌ت زیانه‌کان ئاژه‌ڵه‌کان و به‌روبوومى کشتوکاڵى گرتۆته‌وه.
پاکستان زیانه‌کانى به 30 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کات و هه‌ریه‌ک له حکومه‌ت و گوتێرێس لافاوه‌که به هۆکارى گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا ده‌زانن.
گۆتێرێس له کۆتایى سه‌ردانه‌که‌یدا له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌مڕۆ پاکستانه، سبه‌ى ده‌شێ وڵاته‌که‌ت بێت له هه‌ر شوێنێک بژیت. ئه‌مه قه‌یرانێکى جیهانییه، پێویستى به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى جیهانى هه‌یه."
ناوچه به‌رفراوانه‌کانى ئه‌و وڵاته هێشتا له ژێر ئاودان و سه‌دان هه‌زار که‌سیش به ناچارى ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه. حکومه‌ت ڕایگه‌یاند که ژیانى نزیکه‌ى 33 ملیۆن که‌س تێکچووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش دانیشتووان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى که تووشى هه‌وکردنى گه‌ده، ڕیخۆڵه و نه‌خۆشى دیکه ده‌بن، زۆرێکیان ناچارن ئاوى پیسبووى لافاو بخۆنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر به‌شێکى فراوانى زه‌وییه لافاواوییه‌کاندا فڕی، گۆتێرێس چاوى به‌و که‌سانه که‌وت که به‌هۆى لافاوه‌وه له باشوورى پاکستان ئاواره بوون.
له درێژه‌ى قسه‌کانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گۆتێرێس وتى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێویستى به کارى زیاتر هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانى ئه‌و وڵاتانه‌ى که زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وتووه به‌هۆى کاریگه‌رییه‌کانى گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا، سه‌ره‌تا له پاکستانه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 
                                                 ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
                                            
                                                 حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
                                            
                                                 که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
                                            
                                                به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
                                            
                                                 له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
                                            
                                                 رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو  
                                            


                                                                
                                                                

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
