ئۆپیک بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمده‌كاته‌وه‌

05.10.2022
جەماوەر نیوز
سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ لە ڤیەننا بڕیاری دا رۆژانە "دوو ملیۆن" بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە کە دەبێتە گەورەترین ئاستی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە دوای مانگی ئاداری ساڵی 2020ـەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2022  ئەمیر حوسێن زەمانینیا، پارێزگاری رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی ناسراو بە ئۆپێک راگەیاند، ئۆپێک پڵەس بڕیاری داوە بۆ مانگی تشرینی دووەم، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی "2 ملیۆن" بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکاتەوە، ئەوەش لەدوای مانگی ئاداری ساڵی 2020ـەوە گەورەترین کەمکردنەوەیە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی گرووپەکە.
کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک پڵەس هەنگاوێکە بۆ بووژاندنەوەی نرخی نەوت، کە لە سێ مانگی رابردوودا بەهۆی ترس لە پاشەکشەی ئابووریی جیهان، زیادکردنی نرخی سوودی بانکی لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا و بەهێزبوونی دۆلارەوە، لە 120 دۆلارەوە بۆ 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە.
لە دوای بڕیارەکە بەرمیلێک نەوتی برێنت دۆلارێک و 75 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا بە 93 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش دۆلارێک و 45 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێک بە 87 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ