روسیا نوێترین مووشەکی خۆی دەخاتە خزمەتی شەڕکردنەوە

03.09.2023
جەماوەر نیوز

بە گوێرە ئاژانسی هەواڵیی ڕووسیا، یوری بۆریسۆڤ، سەرۆکی ئاژانسی بۆشاییگەری ڕووسیا "ڕووسکۆسمۆس" ڕایگەیاند، مووشەکی بالیستیکیی پێشکەوتووی کیشوەربڕ کە ناسراوە بە "شەیتان 2" یان "ئار ئێس - 28" چووە خزمەتی شەڕکردنەوە، "سارمات" یەکێکە لە چەکە پێشکەوتووەکان کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ساڵی 2018 ئاشکرای کرد و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، دەبێت "دوژمن دووجار بیربکاتەوە" و مووشەکێکی نوێیە و سەر بە نەوەی پێنجەمە و یەکەم تاقیکردنەوەی لە ساڵی 2022 بەسەرکەوتوویی ئەنجام دا.

چەند زانیارییەک لەسەر مووشەکی "شەیتان 2":
• بەهێزترین و دوورترین مەودای هەیە لەنێو مووشەکە کیشوەربڕەکان و مەودای دەگاتە نێوان 11 هەزار تا 18 هەزار کیلۆمەتر، واتا دەتوانێت بە ئاسانی ئەمریکا و ئەوروپا بەئامانج بگرێت.
• دەتوانێت لەنێوان 10 - 15 کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت.
• بە سێ قۆناغی پاڵنەری کار دەکات و هێزی تەقینەوەی دەگاتە 40 مێگاتۆن.
• ئەوپەڕی خێرایی دەگاتە 20 ماغ، درێژییەکەی دەگاتە 35.3 مەتر و کێشی دەگاتە 208 - 220 تۆن و پانییەکەی دەگاتە 3 مەتر و دەتوانێت هەموو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێستا ببەزێنێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ