سوپاى ئه‌مه‌ریکا 12 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى حوسییه‌کان ده‌خاته‌خواره‌وه‌

03.02.2024
جەماوەر نیوز
فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى سوپاى ئه‌مه‌ریکا( CENTCOM) ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ ڕۆژى هه‌ینى توانیویانه‌ 12 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان که‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌کانى یه‌مه‌نه‌وه‌ له‌ که‌نداوى عه‌ده‌ن و ده‌ریاى سووره‌وه‌ هه‌ڵدراون، بخاته‌ خواره‌وه‌ و له‌ناویان ببات. به‌ پێى ڕاپۆرتێکى سێنتکام، که‌شتییه‌ له‌ناوبه‌ره‌کانى ئه‌مه‌ریکا کارنى و لابۆن، به‌ پاڵپشتى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌، هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌شت فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى حوسییه‌کانیان که‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران پشتیوانیان لێده‌کات، له‌ناوبردووه‌.

سوپاى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ چوار فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى دیکه‌ش له‌ناو خاکى چه‌کدارانى حوسییه‌کان له‌ یه‌مه‌ن له‌ناوچوون، ئه‌مه‌ش له‌ کاتى هه‌ڵدانیان بۆ ئاسمان که‌ ده‌یتوانى مه‌ترسییه‌کى ده‌ستبه‌جێ بۆ سه‌ر که‌شتییه‌ بازرگانییه‌کان و که‌شتییه‌کانى هێزى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریکا دروست بکه‌ن.


له‌ مانگى ڕابردووه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حوسییه‌کان که‌ له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ پشتیوانى ده‌کرێن و به‌ ئامانجى نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر که‌شتیوانى ئازاد له‌ یه‌مه‌ن له‌ ئاوه‌کانى بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریاى سوور، ئامانجه‌کانى سه‌ر به‌ حوسییه‌کانیان له‌ یه‌مه‌ن بۆردومان کردووه‌.

دوایین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌کانى فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانى حوسییه‌کان هاوکات بووه‌ له‌گه‌ڵ هێرشه‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر پێگه‌کانى سوپاى قودسى سوپاى پاسداران و گروپه‌کانى دیکه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانى ده‌کرێن له‌ عێراق و سوریا.

سێنتکۆم ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى ١٣ى شوبات، هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا به‌ چه‌ندین فڕۆکه‌ 85 ئامانجیان له‌ حه‌وت شوێنى عێراق و سوریا پێکاندووه‌، له‌نێویاندا فڕۆکه‌ى بۆمبڕێژکه‌رى دوور مه‌ودا.

جه‌نه‌ڕاڵ مایکل کۆریلا، سه‌رۆکى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ئه‌مریکا، سوپاى قودسى سوپاى پاسداران و گروپه‌ سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ و ئاسایشى ئه‌مریکییه‌کان ناوبرد.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ