جەماوەر نیوز
حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستى به‌سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کى بارهه‌ڵگرى جۆرى بۆینگ 747 دا گرتووه که به‌رپرسان ده‌ڵێن پێشتر له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى فڕۆکه‌وانى ئێرانیى سزادراوه‌وه فرۆشراوه به کۆمپانیایه‌کى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى ڤه‌نزوێلا، ده‌ڵێت ئه‌وه پێشێلکردنى یاساکانى ئه‌مه‌ریکا بووه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى هه‌نارده‌کان.
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مه‌ریکا ڕۆژى دووشه‌ممه وتى ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دروستکراوه گه‌یشتووه‌ته فلۆریدا و له‌ناوده‌برێت.
فڕۆکه‌که پێشتر له کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانى ئێرانى Mahan Air هو گواسترابووه‌وه بۆ ئیمتراسور، که هێڵێکى فڕۆکه‌وانى بارهه‌ڵگرى ڤه‌نزوێلایه و لقێکى کۆمپانیایه‌کى حکومییه و پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه سزا‌و گه‌مارۆى خرابووه سه‌ر. به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه ئه‌و فرۆشتنه به‌بێ مۆڵه‌تى حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامدراوه و یاساکانى کۆنترۆڵکردنى هه‌نارده‌کردنى پێشێلکردووه و به شێوه‌یه‌کى نادروست سوودى هه‌بووه بۆ سوپاى نیمچه سه‌ربازیى پاسدارانى ئێران. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن گوایه کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانى Mahan Air ى ئێران پشتیوانى بۆ هێزه‌کانى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران دابین کردووه.
کۆمپانیاى Mahan Air ساڵانێکه به‌هۆى کاره‌کانییه‌وه که‌وتووه‌ته ژێر سزاکانى حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکاوه.
یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى دادى ئه‌مه‌ریکا ماپیو ئۆڵسن که سه‌رۆکى به‌شى ئاسایشى نیشتمانى وه‌زاره‌ته‌که‌یه، ده‌ڵێت " وه‌زاره‌تى داد پابه‌نده به دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى که هێزى ته‌واوى یاساکانى ئه‌مه‌ریکا به‌رپه‌رچى ئامڕازه‌کانى وڵاتانى دوژمنکار بده‌نه‌وه له به‌شداریکردن له‌و چالاکیانه‌دا که زیان به ئاسایشى نیشتیمانیمان ده‌گه‌یه‌نن."
فڕۆکه‌که له مانگى 6 ى ساڵى 2022 دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسى ئه‌رجه‌نتینه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دواتر هه‌نگاویان نا بۆئه‌وه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن. به‌رپرسان ده‌ڵێن ڕۆژى یه‌کشه‌ممه ئه‌رجه‌نتین به فه‌ڕمى فڕۆکه‌که‌ى گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا.
وه‌زاره‌تى داد وتى ئێستا فڕۆکه‌که ئاماده ده‌کرێت بۆ له‌ناوبردن، هه‌رچه‌نده ورده‌کارییه‌کانى نه‌خسته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تى داد ده‌ڵێت کاپتنى فڕۆکه‌که فه‌رمانده‌یه‌کى پێشووى سوپاى پاسدارانى ئێرانه. به‌پێى تۆمارى گه‌شته‌کانى فڕۆکه‌که، دواى گواستنه‌وه‌ى فڕۆکه‌که بۆ ئیمتراسور فڕۆکه‌که گه‌شتى دیکه‌شى کردووه، گه‌شته‌کانیش بریتى بوون له مۆسکۆ و تاران و کاراکاس، هه‌موو ئه‌و گه‌شتانه به‌بێ مۆڵه‌تى حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکا بوون.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا