ئەمریكا ئەركی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق كەم دەكاتەوە

01.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا 'پێنتاگۆن' ڕایگەیاند، دەستیان بەكەمكردنەوەی سەربازانی سوپای ئەمەریكا كردوە لە عێراق.
شۆن بارنێل وتەبێژی پێنتاگۆن لەوبارەوە رایگەیاندووە، بەگوێرەی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەمەریكا و بەهەماهەنگی كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمەریكا-عێراق، ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان لە 27ـی ئەیلوولی 2024 بڵاوكردەوە، كە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانیان ئەركی سەربازی خۆیان لە عێراق كەمدەكەنەوە"
باسی لەوەشكرد، ئەم كەمكردنەوەیە ڕەنگدانەوەی سەركەوتنی هاوبەشیانە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها هەنگاوێكیشە بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی بەردەوامی نێوان ئەمەریكا و عێراق، كە گونجاو بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و دەستووری عێراق و ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ئەمەریكا و عێراق.
شۆن بارنێل باسی لەوەشكرد،ئەم هاوبەشییە پاڵپشتی ئاسایشی ئەمەریكا و عێراق دەكات، هەروەها توانای عێراق بۆ گەشەپێدانی ئابووری و ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و وەرگرتنی ڕۆڵی سەركردایەتی ناوچەیی بەرزدەكاتەوە، وتیشی، حكوومەتی ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بۆ دەستەبەركردنی گواستنەوەیەكی ڕێكوپێك.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ