سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا دژایەتی دیپۆرتکردنەوەی سورییەكان دەكات

04.11.2025
جەماوەر نیوز
فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا دژایەتی خۆی بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سوری دەربڕی کە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێن، ئەوەش دوای داوایەكی ڕاوێژکاری ئەڵمانیادێت كە وتی، "دەبێت پەنابەرانی سوریا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان، ئەگەر پێویست بکات دیپۆرتبکرێنەوە".
فرانک واڵتەر شتاینمایەر، ئەمڕۆ لە سەردانەکەیدا بۆ غانا ڕایگەیاند، "هەرکەسێک لەبەردەم وێرانەکانی جەنگدا بوەستێت و ترسی خۆی دەرببڕێت و بپرسێت؛ ئایا دەکرێت لەنێو ئەم وێرانکاریەدا بژین؟ مافی ئەوەی هەیە کاتێکی پێبدرێت".
شتاینمایەر، لەبارەی پەنابەرانی سوری ئەڵمانیاوە دەڵێت، "دەبێت كاتی زیاتریان پێبدرێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وێرانکارییە بەربڵاوەی لە سوریا دروسبوە، بەهۆی شەڕی ناوخۆوە".
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە یۆهانس وادیفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  سەردانی سوریای کرد، لەوێ گومانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بەمزوانە، ئەوەش بەهۆی قەبارەی گەورەی وێرانکارییەکان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی وەک حرستا لە لادێکانی دیمەشق.
هەروەها دوێنێش فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوایکرد، پەنابەرانی سوریا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان، هەروەها ئەگەر پێویست بکات دیپۆرتبکرێنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "جەنگی ناوخۆ لە سوریا کۆتایی هاتوە".

بابەتی هاوشێوە