هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

04.11.2025
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە خەڵکی نیویۆرک و سێ ویلایەتیی دیکە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکی نوێ بۆ شارەکانیان.

لە  ئەمریکا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت، دەنگدەران بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بە ئامانجی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی نوێ بۆ هەر یەکە لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، نیوجێرسی و ڤێرجینا و کالیفۆرنیا.

لە هەڵبژاردنی نیویۆرکدا سێ کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی شارەوانی دەکەن، زەهران مەمدانی تەمەن 34 ساڵ، کاندیدی دیموکراتەکانە و یەکەم موسڵمانە بۆ ئەم پۆستە کاندید کراوە. ئەندرۆ کومۆ، کاندیدی سەربەخۆ ترەمپ پشتگیریی لێ دەکات و داوای لە دەنگدەران کرد کە مەمدانی هەڵنەبژێرن. بەپێی ڕاپرسییەکان کێبڕکێی تووند لە نێوان مەمدانی و کومۆ هەیە، هاوکات، کورتیس سلێوا کاندیدی کۆمارییەکانە کە چانسی بردنەوەی ناوبراو لەم هەڵبژاردنەدا لاوازە.

 لە ئەگەری سەرکەوتنی زەهران مەمدانی کاندیدی دیموکراتەکان، ترەمپ هەڕەشەی بڕینی بودجەی فیدراڵی شارەکەی کردووە. بەپێی ڕاپرسییەکان مەمدانی لە پێشی کاندیدەکانی دیکە.

ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە، لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی هاوشێوە