هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی پاڵپشتیی سەربازیی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

23.09.2023
جەماوەر نیوز
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی پاڵپشتیی سەربازیی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، “هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" و ڕەوانەکردنی پاڵپشتیی سەربازیی زیاتر بۆ بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ناوچەکانی حەسەکە و دێرازوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک ئامادەکارییەکانی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک.”
بە گوێرەی ڕوانگەکە، لەم مانگەدا 175 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی جیاوازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتە ئەو ناوچانە و ئەم ئامادەکارییانەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکاتە لەگەڵ بارگرژییە بەردەوامەکان لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژئاوای فورات کە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان هەیە لە هەر ساتێکدا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ