
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
تورکیا له نزیکه‌وه چاودێرى و به دواداچوون بۆ شه‌ڕو پێکدادانه‌کانى نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌کات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا ڕۆژى شه‌ممه له چواره‌مین کۆنگره‌ى به په‌له‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان باسى له‌و هێرشانه کرد.
ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، له ڕێگه‌ى دیالۆگ و دیپلۆماسییه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن و له ناوخۆى سنووره‌کانیانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه تا قه‌فقاز، له باڵکانه‌وه تا ده‌ریاى ڕه‌ش. ئه‌ردۆغان له وتاره‌که‌یدا سه‌رنجى بۆ دۆخى قودس ڕاکێشا و گوتى "یه‌که‌م قیبله‌مان مزگه‌وتى ئه‌قسایه". هیچ که‌سێک مافى ئه‌وه‌ى نییه مێژووى ئه‌م شوێنه و ڕه‌نگى ئایینى ئه‌م شوێنه بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر شتێکى له‌م شێوه‌یه ڕووبدات، ئێمه دژى هه‌موو داگیرکارییه‌کان ده‌وه‌ستینه‌وه."
ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى پارتى چه‌پى سه‌وز (یه‌سه‌په) له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕى نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بڵاوکرده‌وه. یه‌سه‌په داوا له هه‌موو ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییه‌کان و هه‌موو زلهێزه‌کان ده‌کات شه‌ێ ڕابگرن.
له به‌یاننامه‌که‌ى یه‌سه‌په‌دا هاتووه "شه‌ڕ و داگیرکارى له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌رده‌وامه". له‌م ڕووه‌وه لایه‌نى ئێمه لایه‌نى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دیموکراسییه. له شه‌ڕه‌کانى ڕابردوودا جارێکى تر ڕوون بووه‌وه که ئاگر به ئاگر ناکوژێنرێته‌وه. هه‌موو ئازارێک ئازارێکى تر‌ى به دوادا دێت. لێره‌دا داوا له هه‌موو وڵاتان ده‌که‌ین بێن و ئه‌م شه‌ڕه بوه‌ستێنن”.
یه‌سه‌په له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر کێشه‌ى فه‌له‌ستین و کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، هیچ هه‌نگاوێکى ئاشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناگیرێته‌به‌ر.
له به‌یاننامه‌ى یه‌سه‌په‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کراوه " له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دوو کێشه‌ى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه؛ کێشه‌ى فه‌له‌ستین و کێشه‌ى کورد. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو گرفته چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، مه‌حاڵه ئاشتى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێته کایه‌وه. چه‌مکى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى کێشه‌کان کورت‌تر ده‌کات و کێشه‌کان زیاتر و زیاتر ده‌بن. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تى و شه‌ڕانه‌ى که به‌ڕێوه‌ده‌چن، تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر پێویستى چاره‌سه‌رى دیموکراسى زیاتر”.
که‌مال کلیچدارئۆغڵو سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆمارى جه‌هه‌په هه‌روه‌ها باسى له شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین کرد و ڕایگه‌یاند ناوچه‌که پێویستى به ئاشتى هه‌یه، ووتى : ئێمه تا کۆتایى له‌گه‌ڵ دۆزى ڕه‌واى فه‌له‌ستینداین."
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
