به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانى گه‌نجى تورکیا ئاردا گوله‌ر ده‌دات

03.07.2023
جەماوەر نیوز
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆکى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ڕایگه‌یاند که‌ یانه‌که‌ى هه‌وڵده‌دات یاریزانى گه‌نجى تورکیا ئاردا گوله‌ر، ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى فێنه‌رباخچه‌ واژۆ بکات.

یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌که‌ له‌م دواییانه‌دا په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ند یانه‌یه‌کى باڵاوه‌ کردووه‌ وه‌ک ڕیال مه‌درید، به‌رشه‌لۆنه‌، میلان و بۆروسیا دۆرتمۆند.

لاپۆرتا له‌ لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانی" وتى " ئه‌و یاریزانێکى گه‌نجى تورکییه‌ و ماوه‌یه‌کى زۆره‌ یاریزانه‌کانى یانه‌که‌ شوێنى ده‌که‌ون و هه‌موو یانه‌ گرنگه‌کانى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ فێنه‌رباخچه‌ قسه‌ ده‌که‌ین."

سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌سته‌که‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ وتى " پلانێکى گونجاومان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن لالیگاوه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ و ئیمزاکردنى زیاتر ده‌که‌ین."

ئێمه‌ ڕازى نین به‌وه‌ى به‌ده‌ستمان هێناوه‌، ده‌مانه‌وێت له‌ ئه‌وروپا پێشبڕکێ بکه‌ین، بۆیه‌ خۆمان به‌هێز ده‌که‌ین."

سه‌باره‌ت به‌ ڕازیبوون به‌ به‌شداریکردنى تیمه‌که‌ له‌ خولى چامپیۆنسلیگ وتى " ئێمه‌ دڵخۆشین چونکه‌ لێکۆڵه‌ره‌وانى یه‌کێتى ئه‌وروپا هیچ هۆکارێکیان نه‌بینیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ پێشبڕکێکه‌ دووربخه‌نه‌وه‌."


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ