سبه‌ى تیروپشکى جامى جیهانى 2026 به‌ به‌شدارى عێراق ده‌ستپێده‌کات

26.07.2023
جەماوەر نیوز
یه‌کێتى تۆپى پێى ئاسیا ڕایگه‌یاند که‌ سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ ۲۷ى ته‌ممووزى ۲۰۲۳ ڕێکه‌وتى تیروپشکى قۆناغى یه‌که‌م و دووه‌مى یارییه‌کانى جامى جیهانى 2024و جامى جیهانى ۲۰۲۷ى ئاسیا له‌ باره‌گاى فیدراسیۆنى کوالالامپوورى پایته‌ختى مالیزیا له‌ کاتژمێر ۲:۰۰ى ئێواره‌ و 4:۰۰ى پاش نیوه‌ڕۆ به‌ کاتى ناوخۆ ئه‌نجام ده‌درێ‌ .

کۆى گشتى 45 هه‌ڵبژارده‌ به‌شدارى له‌ یارییه‌کانى جامى جیهانى 2026 له‌ که‌نه‌دا و مه‌کسیک و ئه‌مریکا ده‌که‌ن و قۆناغى یه‌که‌م و دووه‌مى یارییه‌کانى جامى ئاسیا بۆ جارى سێیه‌م ده‌بێت.
عێراق له‌ پۆلێنکردنى یه‌که‌مى هه‌ڵبژارده‌کانى ئاسیادایه‌، که‌ تیایدا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ى که‌ سێ پۆلێنکردنى داهاتوویان هه‌یه‌ له‌ قۆناغى سه‌ره‌تایى جامى جیهانى یارى ده‌که‌ن.