
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له دوکانه بچووکه‌که‌ى خۆى له شارى گه‌شتیارى نزیک ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه له ناوه‌ڕاستى عێراق کارى کردووه، به‌ڵام ساڵێکى وه‌ک ساڵى 2023ى نه‌بووه، چونکه وشکهساڵییهکهى عێراق کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌که کردووه و کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رنجڕاکێشانى گه‌شتیاران .
له گه‌رمترین ڕۆژى مانگى ئابدا، له ڕابردوودا ئه‌و شوێنه‌ى که شوقه‌ى گه‌شتیارى و هۆتێلى تێدایه زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه، به‌تایبه‌تى له‌رۆژانى پشوو و کۆتایى هه‌فته‌دا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ته‌نها چه‌ند کڕیارێک هاتن بۆ دوکانه‌که‌ى محه‌مه‌د. به‌ڵام که‌نارى ده‌ریاچه‌که رێژه‌ى وشکانى زۆر زیادى کردووه به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوه‌وه.
ئه‌م شوێنه چیتر ئه‌و سێبه‌ره‌ى نیه که له ڕابردوودا هه‌یبووه، له‌کاتێکدا ئه‌م ناوچه‌یه یه‌کێک بوو له باشترین شوێنه گه‌شتیاریه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دواى دامه‌زراندنى له ساڵى ۱۹۷۹.
محه‌مه‌د له‌به‌رده‌م دوکانه‌که‌یدا که له‌وێ ئاو و که‌لوپه‌ل وجلوبهرگى مه‌له‌وانى ده‌فرۆشێت به‌و گه‌شتیارانه‌ى که ئه‌مساڵ نه‌هاتوون، محه‌مه‌د به ئاژانسى فرانس پرێسى وت" له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا، کار و جووڵه هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئاو نییه. "ئه‌مساڵ وشکه‌ساڵییه"
گه‌نجێکى 35 ساڵانه‌ى که نه‌یویست ناوى ته‌واوى ئاشکرا بکرێت ده‌ڵێت "به‌هۆى نه‌بوونى ئاوه‌وه کاره‌کان وه‌ستاون و جووڵه وه‌ستاوه، که‌س نایه‌ت"، وتیشى "ئه‌گه‌ر ئاوه‌که بگه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێنه‌وه."
له ڕاستیدا ده‌ریاچه‌که، که نزیکه‌ى کاتژمێر و نیوێک به ئۆتۆمبێل له به‌غداوه دووره، ده‌یان مه‌تر که‌مى کردووه.
وێنه‌یه‌ک دامه‌زراوه گه‌شتیارییه به‌تاڵه‌کانى ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه نیشان ده‌دات که به‌هۆى وشکهساڵییهکى سه‌خته‌وه له پارێزگاى ئه‌نبارى عێراق له مانگى هه‌شتدا زیانى به‌رکه‌وتووه.
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو





ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
