جەماوەر نیوز
له‌دیدارى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانى سه‌باره‌ت بهئالنگارییهکان و پێشهاته‌کانى به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستان، که‌ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 6/6/2021، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند پانێڵێک ئه‌نجامدرا، لهپانێڵى یه‌که‌مدا که‌تایبه‌ت بوو به "دیالۆگى ستراتیژیى نێوان ئه‌مریکاو عێراق، بایه‌خى بۆ هه‌رێمى کوردستان"، که‌له‌لایه‌ن به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانى به‌ڕێوه‌برا، فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆکى شاندى دانوستانکارى هه‌رێمى کوردستان لهدیالۆگى ستراتیژیى نێوان ئه‌مریکاو عێراق، تیشکى خسته‌سه‌ر ئامانجه‌کانى سازکردنى ئه‌و دیالۆگه‌و سێکته‌ره‌کانى کهگفتوکۆیان له‌باره‌وه کراو گرنگیى دیالۆگهکهو هه‌روه‌ها باسى له‌و ڕێککه‌وتنانه کرد که‌له‌نێوان ئه‌مریکاو عێراق له‌سه‌رده‌مى جۆرج بوش سه‌رۆکى ئه‌و کاتى ئه‌مریکاو نورى مالیکى سه‌رۆکوه‌زیرانى ئه‌و کاتى عێراق کراون کرد، ئاماژه‌شى به مه‌ترسییه‌کانى داعش له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى که له‌ناوچه دابڕاوه‌کاندا هه‌ن و ڕاشیگه‌یاند: "بۆ یه‌که‌مجاره هه‌رێم وه‌کو قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم به‌شداریى ئه‌و دیالۆگانه ده‌کات، جیاوازییه‌که لێره‌یه، ئه‌وه‌ش بهههماههنگیى ته‌واوى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانى ئێستاى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا کازمی، که هه‌ردوولا تێگه‌یشتن که مه‌ترسییه‌کى جدى له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ى که له‌عێراقدا هه‌یه، بۆیه بڕیاردرا هه‌رێم وه‌کو قه‌واره‌ى سیاسى به‌شداریى ئه‌و دیالۆگانه بێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق و ئه‌و مه‌ترسییانه کرد که له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌ى یه‌کجاره‌کیى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق دروست ده‌بێت و ڕاشیگه‌یاند: "له‌ناو خۆمان وه‌کو قه‌واره وه‌کو هێزه سیاسییه‌کان ئه‌رکێکى سه‌رشانمان، ئه‌و ئه‌رکه ته‌نیا هى حکومه‌ت نییه، حکومه‌ت تاڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ خزمه‌تتان بکات، ئه‌بێ خزمه‌تى خۆمان بکه‌ین، ئه‌م ئه‌رکه ته‌نیا هى سه‌رۆکى هه‌رێم نییه، ئه‌بێ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى لایه‌نه سیاسییه‌کانیش هه‌بێت و بڵێن ئه‌گه‌ر حکومه‌ت پێیناکرێ ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌یکه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى هه‌رێم پێیناکرێ، ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵى ده‌یکه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پێیناکرێ ئێمه له‌گه‌ڵى ده‌یکه‌ین، ئێمه ئه‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆمان له‌و چوارچێوه‌یه بپارێزین"، گووتیشی: "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ئاوا بڕوا من گه‌شبین نیم، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه شایسته نین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه له‌زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نییه، توانا‌مان هه‌یه، ئیمکانییاتمان هه‌یه، به‌ڵێ کێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ى وه‌زعى هه‌رێمى کوردستان ئێستا له‌گه‌ڵ پێش بیست ساڵ ئه‌رزو ئاسمانى فه‌رقه، ئێمه زۆر هاتینه پێش، ته‌ماشاى شوێنه‌کانى تر‌ى عێراق بکه به‌داخه‌وه زۆر زۆر به‌ره‌و پاش رۆیشتووه، پاره‌یه‌کى زۆریشیان له‌به‌رده‌ست بووه بۆ گه‌شه‌پێدانیان به‌ڵام نه‌یانکردووه، ئێمه هه‌رچۆنێک بووه گه‌یشتینه ئاستێک که سوپاس بۆ خوا بارودۆخمان له‌زۆر وڵاتانى ناوچه‌که باشتره".
دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهئامادهبووانهوه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانى دیبهیتهکهشهوه وه‌ڵامدرانه‌وه.
لهپانێڵى دووه‌میشدا که‌بریتى بوو له‌باسکردن له‌هه‌ره‌شه‌و ئالنگکارییه ئه‌منییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دواى شه‌ڕى داعش، که‌له‌لایه‌ن د.یاسین ئه‌بابه‌کر ڕاوێژکارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌برا، هه‌ریه‌ک لهمحهمهدى حاجى مه‌حمود سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و د.عوسمان عه‌لى ئه‌کادیمیست و مامۆستاى زانکۆ، باسیان له‌هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌کانى هێرشه مووشه‌کییه‌کان بۆ سه‌ر ههێزهکانى هاوپه‌یمانان و شارى هه‌ولێرو جموجۆلى تیرۆریستانى داعش له‌ناوچه دابڕاوه‌کان کرد، سه‌ره‌تا محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌مێژووى شۆڕشه‌کانى گه‌لى کوردستان کرد‌و ڕایگه‌یاند: "میلله‌ته‌که‌مان له‌ماوه‌ى 23 شۆڕش و ڕاپه‌ڕینى ڕابردوو، خه‌بات و تێکۆشان توانیى له‌دواى گۆڕانکارییه‌کانى دونیا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌کێتیى سۆڤیه‌تى پێشوو، یهکجهمسهریى سیاسى له‌هه‌موو دونیادا، ئه‌وه وایکرد که له‌وچوارچێوه‌یه‌دا کورد ئه‌و شه‌پۆڵه که‌به‌ناوى دیموکراتییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌که هات کوردیشى لێبهبهش نه‌بێت و کوردیش توانیى له‌و ڕووداوانه سوود وه‌رگرێت"، گووتیشی: "ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991 وه‌رچه‌رخانێکى گه‌وره بوو له‌مێژووى سیاسیى میلله‌ته‌که‌ماندا، هه‌نگاوێکى گرنگ بوو، هه‌روه‌ها 9ى 4ى 2003-ێش، واته نه‌مانى ڕ‌ژێمى عێراق، من پێم وایه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگ بوو، چونکه تا بوونى به‌عس و ڕ‌ژێمى عێراق هه‌میشه ڕه‌نگه کورد له‌گوێى گۆێ بووبێت تا ئه‌و کاتانه‌ش، بۆیه من پێم وایه ئه‌و گۆڕانکارییانه گه‌ورانه‌ى له‌ناوچه‌که‌دا ڕوویاندا کورد توانیى هه‌نگاوه‌کان به‌ئاراسته‌یه‌ک بنێت سوود له‌ڕووداوه گرنگه‌کانى شه‌ڕى عێراق- ئێران، شه‌ڕى که‌نداو و کۆى ناوچه‌که‌و هاتنى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که، ئه‌وانه هه‌مووى سوودێکى لێوه‌رگرێ".
هه‌روه‌ها باسى له‌کێشه‌و گرفته‌کانى گه‌لى کوردستان له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق و ئه‌و عهقڵییهتانهى کهدژایهتیى میلله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ن کرد‌و ئاماژه‌ى به‌و مه‌ترسى و ئالنگارییانه کرد که‌ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمه‌که‌مان ده‌بنه‌وه‌و جههتى له‌سه‌ر یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستیى هێزه سیاسییه‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کورد کرده‌وه.
پاشان د.عوسمان عه‌لی، باسى له‌هێرشه مووشه‌کییه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وانه‌ى که له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ن و هۆکاره‌کان و ئه‌و په‌یامانه‌ى که له‌پشت ئه‌و رۆلى وڵاتانى ده‌ره‌کى له‌و هیرشانهو مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان کرد.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهئامادهبووانیشهوه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانى دیبهیتهکهشهوه وه‌ڵامدرانه‌وه.
لهپانێڵى سێیه‌میشدا که‌بریتى بوو له‌قسه‌کردن له‌سه‌ر چاکسازییه‌کان، حکومه‌تى هه‌رێم ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌کانی، که له‌لایه‌ن ژیان تاهیر ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌برا، هه‌ریه‌ک له د.عه‌بدولحه‌کیم خه‌سره‌و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و د.کاوه مه‌حمود سکرتێرى لیژنه‌ى مهرکهزیى حیزبى شیۆعیى کوردستان تێڕوانینى خۆیان سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى چاکسازى له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان و ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییانهى که‌دێنه به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌و هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌ت بۆ جێیبهجێکردنى ئه‌و یاسایه و چه‌ندین تێبینى و پێشنیازیشیان بۆ باشتر جێبه‌جێکردنى ئه‌و یاسایه‌و ئه‌زموونى هه‌ندێ له‌وڵاتان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و پرسه خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهئامادهبووانیشهوه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانى دیبهیتهکهشهوه وه‌ڵامدرانه‌وه.
لهپانێڵى چواره‌میشدا که‌بریتى بوو له‌باسکردن له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و گۆڕانکارییه سیاسییه چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کان، که‌له‌لایه‌ن چیا حه‌مید ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانى به‌ڕێوه‌برا، هه‌ریه‌ک له د.محه‌مه‌د ئیحسان سیاسهتمهدارو مامۆستاى زانکۆ و سته‌م کامل مامۆستاى زانکۆ تێڕوانینى خۆیان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق و ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییانهى که‌دێنه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌که له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه دابڕاوه‌کان و مه‌ترسییه‌کانى له‌سه‌ر پۆسته‌کانى کورد له‌به‌غداو ڕێژه‌ى به‌شداربوون و ته‌زویرو ڕۆڵى میلیشیاکان و وڵاتانى ده‌ره‌کى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و گۆڕانکارییانه سیاسییانه‌ى که‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌که ڕووده‌ده‌ن خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهئامادهبووانیشهوه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانى دیبهیتهکهشهوه وه‌ڵامدرانه‌وه.
لهپانێڵى پێنجه‌م و کۆتایى دیداره‌که‌شدا که‌بریتى بوو له‌قسه‌کردن له‌سه‌ر په‌رش و بڵاویى هێزه سیاسییه‌کان و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر پێگه‌و قه‌واره‌ى هه‌رێم، که له‌لایه‌ن سیروان بابان ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانى به‌ڕێوه ده‌برا، هه‌ریه‌ک له ئه‌بوبه‌کر عه‌لى و د.سه‌باح سوبحى، تێڕوانینى خۆیان سه‌باره‌ت به‌په‌رش و بڵاوى و ناکۆکى و ململانێکانى نێوان هێزو لایه‌ن سیاسییه‌کانى هه‌رێم و کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى ئه‌و په‌رش و بڵاوییه له‌سه‌ر پێگه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان و جه‌ختییان له‌سه‌ر پێویستیى یه‌کڕیزیه نیشتیمانى و ته‌بایى نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌پێناو پاراستنى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌رێمى کوردستان و قه‌واره‌که‌ى کرده‌وه.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهئامادهبووانیشهوه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانى دیبهیتهکهشهوه وه‌ڵامدرانه‌وه.