دوایى ۲۸ ساڵ له‌کۆڕه‌ مه‌ترسى ئاواره‌ بوو له‌ سه‌ر هه‌رێم ماوه‌
01.04.2019

به‌ختیار که‌ریم مارف

دوایى ۲۸ ساڵ له‌ کۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌که‌ى به‌ هارى سالى ۱۹۹۱ تا ئێستا مه‌ترسى ئاواره‌ بوو له‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ .

یه‌کێک له‌ده‌رئه‌نجامه‌ گرنگه‌کانى ڕاپه‌ڕینى ساڵى ١٩٩١ برێتى بوو له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى باشوورى کوردستان له‌دژى ڕژێمى به‌عس به‌پاڵپشتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کورستانى و به‌ تایبه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان و ڕێکخستنه‌کانى که‌ توانیان ڕاپه‌ڕینێکى گشتگیرو سه‌رتاسه‌رى دژى ڕژێمى به‌عس له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کورستان ئه‌نجام بده‌ن که‌ به‌جۆرێک سه‌رجه‌م هاوکێشه‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌کانى ناوچه‌که‌ى گۆڕى .ده‌ستپێکى ڕاپه‌ڕینه‌که‌ له‌ ٥ى ئازارى ١٩٩١ له‌ شارى ڕانیه‌وه‌ ده‌ستى پێ کرد و به‌ ئازادکردنى که‌رکووک کۆتایى هات که‌ به‌و شێوه‌یه‌ دام و ده‌زگاکانى ڕژێمى به‌عس له‌ باشوورى کوردستان کرانه‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌رجه‌م هێز و سه‌ربازه‌کانیان کوژران و کۆتایى یه‌کجاره‌کى به‌ هێزو پاشماوه‌کانیان هێنرا که‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مین جاربوو له‌ مێژوودا گه‌لى کورد توانى سود له‌ گۆڕانکاروى هاوکێشه‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌کان وه‌ربگرێت و ده‌رئه‌نجامى هێرشى هاو په‌یمانان سه‌باره‌ت به‌داگیرکردنى عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیى کۆتایى پێبهێنیت دواتریش عێراق به‌ سود ورگرتن له‌ ئاگربه‌ست و پاشه‌کشى له‌ کویت. چه‌ند ڕۆژێک پاش ڕاپه‌ڕین، وه‌ک وه‌ڵامێک حکوومه‌تى به‌عسى عێراق به‌سووپایه‌کى بێشووماره‌وه‌ هێرشى کرده‌وه‌ سه‌ر کوردستان و کۆڕه‌وى خه‌ڵکى کوردستان ده‌ستى پێ کرد، که‌ تێیدا خه‌ڵکى کوردستان ئاواره‌بوون به‌ره‌و سنوورى وڵاته‌ هاوسێکانى عێراق.

به‌مه‌به‌ستى شکستهێنان به‌ ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕێن ڕژێمى به‌عس که‌وته‌ کۆکردنه‌وه‌ى هێزه‌ شکستخواردوه‌کانى و هێزێکى بێ شومارى کۆکرده‌وه‌ هێرشى کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ئازاد کراوه‌کانى کوردستان و توانى زۆرێک له‌و ناوچانه‌داگیر بکاته‌وه‌ گه‌لى کوردستانیش بۆ به‌ر په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ڕژێمى به‌عس تێکڕاى خه‌ڵکى کوردستان بڕیارى کۆڕه‌وى سه‌رتاسه‌ریانداو به‌ره‌و سنووره‌کانى ئێران و تورکیا به‌ڕێکه‌وتن. ئه‌م کۆچه‌ مێژوویى جه‌ماوه‌رى کوردستان که‌ به‌ "کۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌که‌" به‌ناوبانگه‌ یه‌ک له‌ تاوانه‌کانى ڕژێمى سه‌دامه‌ که‌ تیایدا زیاتر له‌ چوار ملیون کورد له‌ زێدى خۆیان ئاواره‌ بوون.

ڕاسته‌ ئه‌م کۆچه‌ مێژوییه‌ کاره‌ساتى گه‌وره‌ى گیانى و مرۆیى به‌دوایى خۆیدا هێنا به‌ڵام له‌ سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار بڕیار ٦۸٦ده‌رکرد سه‌باره‌ت به‌ پاراستنى گه‌لى کورد دیاریکردنى هێڵى ۳٤ و قه‌ده‌غه‌کردنى فڕینى هێزه‌ ئاسمانیه‌کانى عێراق به‌ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستاندا.

کۆڕه‌و جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌کى گشتگیر بوو بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى که‌ ڕژێمى به‌عس له‌ چوارچێوه‌ى جینۆسایدو ئه‌نفالو زینده‌ به‌چاڵ و کیمیا بارانکردن و له‌ ناو بردنى هێزه‌ سیاسى و دیمۆکراتیه‌کان و پاک تاوکردنى ڕه‌گه‌زى و زۆر تاوانى تر که‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى سته‌م دیده‌ى کورد ئه‌نجامیدا.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ بیست و هه‌شت ساڵ به‌ سه‌ر کۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌که‌دا تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام نه‌توانراوه‌ تائێستا کیانێکى سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ر له‌ مه‌ترسى له‌ هه‌رێمى کوردستان دروستربکرێت و به‌ هه‌ر هۆکارێک و به‌ هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان هه‌رێمى کوردستان ڕوو به‌ڕووى کۆڕه‌وى نوێ مه‌ترسى نوێ ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌رده‌وام بوونى مه‌ترسیه‌کان له‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌کان و پێویسته‌ جارێکى تر سه‌ر له‌ نوێ هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵبدات بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌ گه‌ڵ وڵاتانى ناو چه‌یى ونێوده‌ڵتیه‌کان .


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە