کورد لە کۆێی هاوکێشەیی مامەڵەی سەدە (الصفقه‌ القرن ) دایە ؟
26.06.2019

بختیار کریم مارف
کارەکانی مامەڵەی سەدە لە بەرواری ۲٥/٦/۲٠۱۹ بە بەشداری بەشێک لە وڵاتانی کەنداو لە ناویشیانە بە بەشداری سعودیە وئەمریکا و چەندین وڵاتی تری ئەورپی  لە مەنامەیەی پایتەختی بەحرین دەست بەکارەکانی دەکات مامەڵەی سەدە یەکێکە لە کۆنگرە نێودەوڵەتیەکان و مێژوویەکان کە لە سەدەیەکدا یەک جار ئەنجام دەدرێت کە تێدا تاتوێ زۆر هاوکێشەی سیاسی گرنگ دەکرێت تایبەت بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی کێشەوگرفتەکانی ئێران و ئەمریکا و سوریا و عێراق و یەمەن و لوبنان و زۆر وڵاتی تر کە ئێستە کێشەو گرفت و ئاڵۆزیان تێدایە کە پێدەچێت تێدا نەخشەی سیاسی زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئایندەیەکی نزێکد گۆڕانکاری بەسەردا بێت .
ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بەئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە  هەندێ وردەکاری ئاشکرا کردوە سەبارەت بە دەست پێشخەری تایبەت بە کێشەو گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هاوکات ڕاگەیاندنەکان بەناوی مامەڵەی سەدە  (بصفقه‌ القرن ) ناوزەندیانکردو ،بڕی ٥٠ ملیون دۆلار لەو بۆ بواری وەبەرهێنان بۆ فەلەستین دابین دەکات.
کە ئەمەش دەبێتە دەرفەتی زیاتر بۆ گفتوگۆ لە نێوان بەشداربوندا سەبارەت بە وەربەرهێنان لە ناوچانەی فەلەستین و سندوقی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە.
ئیدارەی ئەمریکا لە میانەی ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتیەدا جەخت لە سەر هاوکاریکردنی زیاتری وڵاتانی بەشدار بوو دەکاتەوە بۆ پشتگیری کردن و چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین و هاوکات پێشنیار دەخاتە بەردەمی وڵاتانی کەنداو تاکو زیاتر هاوکاری مادی فەلەستین بکەن بۆ بوژاندنەوە وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل . لەلای خۆشیانەوە فەلەستینەکان دژی ئەم بڕیارەی ئیدارەی ئەمریکان کە پێشتر لە ساڵی ۲٠٠۷ دانی ناوە بەوەی کە قودس پایتەختی ئیسرائلە و هاوکات هیچ نوێنەرێکی فەلەستن و ئیسرائیل بەشداری ئەو کۆنگرە مێژوویە ناکەن کە بەشێکی گرنگی ئەو کۆنگرەیە تایبەتە بەو دوو وڵاتە .لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا تاوتوێ چەندین پرسی سیاسی گرنگ دەکرێت کە چارەنوس و ئایندەی زۆر وڵاتان دیاریدەکات و گۆڕانکاری بنەڕتیش دەکات و دیدگاو نوێ و هاوکێشیی سیاس نوێ دەهێنیتە ئاراوە.مامەڵەی سەدە ڕێکەوتنی ستراتیژە لە سەرئایندەی هەندێک لە وڵاتان کە پێدەچێت ببێتە ویستگەیەک بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی جوگرافی زۆرێک لەو ووڵاتان.
هەرێمی کوردستان لە کوێ ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتی وکاریگەرو و مێژوویەدایە ؟
گەرچی هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە نودەوڵەتیەکاندا ژمارەیەکی گرنگ و کاریگەر نیە بەڵام دەرئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە کاریگەری لە سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان دەبێت بە تایبەتی لە ئێستەدا کێشەو ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران زیاتر پەرە دەستێنت سیناریو دەرکەوتەکان ناوچەکە بەرو ئاڵۆزی زیاتر دەبات کە هەر گرژی و ئاڵۆزیەک کاریگەری لە سەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات .
لە دوای دامەزراندی کۆماری ئیسلامی ، کە ستراتیژی ئەو وڵاتە بەئاراستەی ناردنەدەروەی شۆرش بۆ وڵاتانی دەورو بەر هاتە ئاراوە دەستیکرد بە دروستکردن و هاکاریکردن و پشتگیرکردن لە شیعە هاوکاریکردنی هەندێک لە هێزە کوەردیەکان و دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵیاندا دژی ڕژێمی بەعس کە تا ئێستاش کاریگەری ئێران وەک مەزهەب و وەک سیاسەت بە سەرعێراقە وە هەیە و ڕۆڵی هەیە لە بەڕێوە بردنی سیاسەت و نەخشەیی سیاسیی لە عێرقدا و دواتر لە ساڵی ۲٠٠۳دوای ڕوخانی بەعس لە لایەن ئەمریکا داگیکردنی عێراق ئەمریکا توانی سەرنجی زۆربەی لایەنە عێراقی و کوردستانیەکان بۆلای خۆی ڕاکێشێت بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار جەرج کردوە بۆ عێراق و بە ئاسانی دەست بەرداری ئەو وڵاتە نابێت بۆ ئێران هەرچەند تا ڕادەیەکی زۆر باش سەرکەوو تو نەبوو بەڵام توانی هاوپەیمانی لە نێوان هەندێک لە لایەنە کوردیەکان و سونە دروست بکات و تا ڕادەیەکی باشیش هاوسەنگی لە نێوان سونەو شیعە دروست بکات هەر چەندە ئەم سیاسەتی ئەمریکا لە سەر ئاستی عێراق بەهۆی دەستێوەردانی ئێران سەرکەووتو نەبوو بەڵام لە دەرئەنجامدا کاریگەری لە سەر نەخشەیی سیاسی عێراق و ناچەکە هەیە ، ئەمریکا لە ڕابووردودا سەلماندی دتوانێت لە ڕووی سەربازیەوە هەر وڵاتک بیوێت داگیر بکات یان بیروخێنێت ئەویش بەهۆی ئەو کایگەرە ئابوری  سەربازی و تەکنەلۆژیایەی کە هەیەتی هاوکات دەتوانێت لە نزیک ترین کاتدا هاوپەیمانی جۆراوجۆر دروستبکات لە سەر ئاستی سەربازی و ئابووری . بە تایبەتی دژی ئێران.
هەرێمی کوردستان هەرچەندە ئەستەمە بتوانێت خۆی لەبەرامبەر هاوپەیمانی هەریەک لە ئێران و ئەمریکا یەکلای بکاتەوە بەڵامدەبێت کار لە سەر ئەو بژاردە جدیە بکات کە پەیوەستە بە ئایندەی گەلەکەمان .
یەکێک لەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕوی هەرێم دەبێتەوە لە ڕابوورودا نەیتوانی وە ستراتیژێ بۆ ئایندە خۆی دابڕێژێت بە تایبەتی بۆ دیاریکردنی ئایندەی خۆی زۆر کورت بینەو هاوکات ناتوانێت لە ئاست هاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان ئەگەرە ڕاستەکە هەڵبژێرێت کە ئەمەش لەئەگەری هەرگرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەمریکاو ئێراندا دەرئەنجامەکەی هەر شێوەیەک بێت کورد بەقورسی باجەکەی دەدات چونکە خاوەنی هیچ کیانێکی سەربەخۆ نیە .
نەبوونی گوتاری سیاسی و یەکگرتوو ڕێکنەخستنی ماڵی کورد گەورەترین مەرترسین کەڕوو بەڕوی هەرێم ەبێتەوە چونکە جیاوازیەکان لە ئاکارو گوتاردا کاریگەری لە سەر زۆنە جیاوازەکان لە سەر هەرێمی کوردستان دەبێت چونکە یەکگوتاری و هەڵبژاردنی بژاردە ڕاستەکە هەرێم دەگەیەنێتە کەناری ئارامی .

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ