سه‌پاندنی باج به‌ یاسا ده‌بێت
11.01.2021

عومه‌ر غوڵامی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌می 2021،  13بڕیاری له‌ باره‌ی سه‌پاندنی باج ده‌ركرد، به‌ڵام سه‌پاندنی باج ده‌بێت به‌ یاسا بێت نه‌ك به‌بڕیار ، پێوێسه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌ یاسا بنێرێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان تا په‌رله‌مانتاران بیكه‌ن به‌یاسا، چونكه‌ له‌ مادده‌ی 28ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتووه یه‌كه‌م :‌ " باج ناسه‌پێنرێت و هه‌مووار ناكرێت و وه‌رناگیرێت و لێبوردن نایگرێته‌وه‌ ته‌نها به‌ یاسا نه‌بێت".
دووه‌م: خاوه‌ن داهاتی كه‌م له‌ باج ده‌به‌خشرێت و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ لانی كه‌می ئاستی بژێوی ، ئه‌مه‌ش به‌ یاسا ڕێكده‌خرێت.
بۆیه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ت ده‌ریكردووه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ و باج به‌ یاسا دیاریده‌كرێت.

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە