ئاشتی و کاری سیاسەت ئیرادەی ده‌وێت
15.05.2023

د. عه‌دنان ئه‌حمه‌د
سیاسه‌ت له‌ ساده‌ترین پێناسه‌یدا هونه‌رى به‌ڕێوه‌بردنه‌ و نیشتیمان سازییه‌،ده‌وڵه‌تداریش که‌سانى ته‌کنۆکرات و دوربینى ده‌وێت نه‌ک که‌سانى عاتفى و داغ، حیکمه‌ت، هێزى عه‌قڵه‌ و عه‌قڵیش بێ سه‌بر و لێبورده‌ى به‌ نه‌تیجه‌ ناگات، له‌کاتێکدا زۆرێک له‌ کۆلکه‌ خوێنه‌وار و ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌هۆڵى ناکۆکى و په‌کخرانى پرسى دیموکراسیان ده‌کوتی، له‌ پێناو قه‌تیسکردن و له‌باربرنى ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌حزاب و گروپ له‌ پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى میرى ده‌کشانه‌وه‌،به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان( محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود) به‌ حیکمه‌ت و دوور بینیه‌وه‌ له‌ گوڵه‌خانه‌ و خوانى ئاشتیان سازده‌کرد و بانگه‌وازیان ده‌کرد تاکو هه‌مووان پێکه‌وه‌ کاربکه‌ن و ناکۆکییه‌کان وه‌لاوه‌ بنێن و به‌رده‌وام خاڵى هاوبه‌شى لایه‌نه‌کانیان وه‌به‌ر باس و گفتوگۆ ده‌خست ، تاکو ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و بژێوى و گوزه‌رانى خه‌ڵى کوردستان نه‌کرێت به‌قوربانى ململانێى سیاسى و سه‌لماندنى هێزى ده‌ست شکاندنه‌وه‌.

کاروانى ئاشته‌وایى و که‌شتى ئه‌مانه‌ى پارتى سۆسیال له‌ گوڵه‌خانه‌وه‌ به‌ڕێکه‌وت و له‌ هه‌ولێره‌وه‌ شۆڕکرایه‌وه‌ ناو حکومه‌ت. ئه‌وه‌ى بۆ به‌شێک له‌ سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمان سه‌خت و ناهه‌موار بوو، به‌ پێشنیارى وه‌زیرى کارسازى شه‌هیدان چاره‌سه‌ر کرا و مه‌وداکان که‌مکرایه‌وه‌ موهه‌ندیسى به‌ڕێزیان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ سیاسیه‌ى نێوانیانى توانده‌وه‌ جارێکى تر براکانیان له‌ سه‌ر مێزێک کۆکرده‌وه‌،ئه‌گه‌ر چى ڕاگه‌یاندنى کوردی(حزبى و سێبه‌ر) ئارسته‌کراون بۆ نادیده‌گرتنى ئه‌م هه‌وڵه‌ سه‌رکه‌تووانه‌ تاکو نه‌خش و پێگه‌ى سیاسى به‌ڕێزان کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و کاک عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود له‌ پرۆسه‌ى سیاسى کوردستان که‌مبکرێته‌وه‌، به‌ڵام هۆشیارى به‌شێکى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى له‌وه‌ زیاتره‌ و به‌بێ جیاوازى وه‌لائى سیاسى په‌سه‌نى ئه‌م ده‌سته‌ ئاشتییه‌ى پارتى سۆسیال ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت بۆ هه‌مووان ئاشکرایه‌ گوڵخانه‌ و سه‌رکرده‌کانى له‌ ڕابردووش به‌رده‌وام ده‌ستى ئاشتیبوون، له‌ لوتکه‌ى شه‌ێ‌ و ناکۆکیه‌کاندا لایه‌نه‌کانیان گه‌یاندووه‌ به‌ قه‌ناعه‌ت که‌ سه‌د سه‌عت دانیشتن و گفتوگۆکردن باشتره‌ له‌ سه‌عاتێک شه‌ڕ.

جێگه‌ى خۆیه‌تى نوخبه‌ى سیاسى و ڕۆشنبیرانى کوردستان و ڕاگه‌یاندنکاران به‌ گرنگه‌ له‌و ده‌سته‌ ئاشتیانه‌ بڕوانن و زیاتر پاڵپشتبن و له‌ زۆنگه‌ سیاسییه‌ په‌نگ خواردووه‌ ده‌ربچن که‌وا کۆى پرۆسه‌کان له‌ دوالیزمدا قه‌تیس ده‌که‌ن و ڕه‌نه‌گه‌کان له‌نێوان ڕش و سپى دابه‌ش ده‌که‌ن.


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ