
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر و چەکدارانی بەرگریی نیشتمانیی سەر بە حکومەتی سووریا لە قامشلۆ بەردەوامە.
ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر ڕایگه‌یاند ئه‌ندامێكی ئاسایش شه‌هید بووه لە شەڕەکەدا چەکی قورس بەکاردەهێنرێت.
لە کاژێر 9ی شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا شەڕ و پێکدادان و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر و چەکدارانی حکومەتی سووریا کۆتایی نەهاتووە و لەنێو گەڕەکەکانیش دەنگی تەقە دەبیسترێت.
بەیانی ئەمڕۆش شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لەلایەک و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی سەر بە حکومەتی سووریا لەسەر رێگەی وەحدە لە قامیشلۆ کە بەرەو گەڕەکی (حارة الطي) عەرەب نشین دەچێت کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا، بەردەوامە.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو تاوەکو ئێستا "پێنج چەکداری بەرگریی نیشتمانیی سەر بە حکومەتی سووریا کوژراون و شەش چەکداری دیکەش برینداربوون.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052