ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان روویدا

11.07.2019
جەماوەر نیوز
له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك كلێسایه‌ك روویداوه‌ و تا ئێستا به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن.
تا ئێستا ره‌وشه‌كه‌ نائارامه‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رقاڵی گه‌مارۆدانی شوێنه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لە عەفرین کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی نیوان عەفرین - گوندی ترندێ تەقیوەتەوە بەهۆیەوە 14 کەس کوژراون و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.