
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ۳‌ی نیسانی ۲۰۲۲ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەسەرپەرشتی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
لە کۆبونەوەکەدا چەندین تەوەری گرنگی پەیوەندیدار بە ئیشوکارەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە تەوەرێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئامادەکاری بۆ یادی پڕشکۆی شەهیدانی ئەنفال لە ڕێکەوتی ١٤ی نیسان لە چەمچەماڵ و گەرمیان و بەرزڕاگرتنی لەسەرجەم شارەکانی کوردستان .
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر ئەنجامی سەردانی شاندی وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان بۆ بەغداد و دیدار و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و مافی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و و زیندانیانی سیاسی.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئامادەکارییەکانی نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و درووست‌کردنی هۆڵی بۆنەکان و مۆنۆمێنتێکی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر درووست‌کردنی مۆنۆمێنتێک بۆ شەهیدانی ئەنفال لە گەرمیان کە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەیە و بڕیار درا کە ڕێکاری پێویست بیگیرێتەبەر .
هەروەها بڕیاردرا لەماوەی دیاریکراودا کاری پێویست ئەنجامبدرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنت و گۆڕستانی شەهیدان لە چەمچەماڵ.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له پاتریک دیبوا ده‌كات
سندوقى پشتگیرى و هاوکارى خانەوادەى کەسوکارى شەهیدان کۆدەبێتەوە
عه‌بدوڵڵا حاجی مهحمودكۆبونهوهیهك له‌باره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامده‌دات
دەستەی جینۆساید کۆدەبێتەوە
لیژنەى چاکسازى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆدەبێتەوە
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود: موچە دەبێتە سیادی

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
