دەستەی جینۆساید کۆدەبێتەوە

16.05.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ کۆبونەوەی دەستەی جینۆسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە سەرپەرشتی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود،وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی دەستەی جینۆساید ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
لە تەوەری یەکەمدا ( کۆنفڕانسی جینۆسایدی گەلی کورد- دەرفەتەکانی ناساندن و قەرەبوو کردنەوەی قوربانیان) لە لایەن سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی دەستەی جینۆسایدی وەزارەتەوە هەڵسەنگاندنی سەرجەم تەوەرە و پانێڵەکانی ئەو کۆنفرانسەکە کراو لەلایەن عەبدوڵڵا حاجی مەحمود سوپاسی سەرجەم ئەندامانی دەستە و سەرۆک و ئەندامانی لیژنە و پەیوەندیدارەکان کرد لە پای هەوڵ و ماندوبوونیان بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی کۆنفرانسەکە.
لە تەوەرێکی تردا بەرنامە و رێکاری پێویست گیرایە بەر بۆ کارکردنی چڕتر لەسەر کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو