عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمودكۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامده‌دات

17.05.2023
جەماوەر نیوز

ئەمرۆ چوارشەممە ١٧ى ئایارى ٢٠٢٣ لە دیوانى وەزارەت عەبدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا تایبەت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە(١٩١) کە نوێنەرى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایى و ئابوورى و فەرمانگە هەماهەنگى و بەدواداچوون ئامادەیبوون بۆ دیراسەتکردن و فەراهەمکردنى خزمەتگوزارییەکان بۆ زیندانیان و گیراوانى سیاسى لە هەرێمى کوردستان .

زۆرترین خوێندراو