
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
نووچیرهڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له يادى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ساڵى ١٩٨٨ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له ١٨٢ هه‌زار شههيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى ڕێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌كه‌ين.
وتیشی له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه، حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوويهكهوه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم هێمای بۆ ئه‌وه كرد قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شههيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يهكڕيزى و تهبايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين.
هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052