بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان (مقدادیە) بە دەستی کوڕێکی کوژرا.

21.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان (مقدادیە) بە دەستی کوڕێکی کوژرا.
پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-12-2025، کوڕێک لە قەزای میقدادیە باوکی خۆی کوشت کە بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی میقدادیە بوو.

عەمید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاشم زەینی، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی میقدادیە، لەلایەن کوڕەکەیەوە بە دەمانچە کوژراوە."

گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتیشی: "کوڕەکەی نەخۆشیی دەروونیی هەیە و ئێستا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە."

بابەتی هاوشێوە