بێكارى و كۆچى گه‌نجان بوونه‌ته‌ مۆته‌كه‌ى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕين

22.12.2025
جەماوەر نیوز
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، نوێترين توێژينه‌وه‌ى به‌ زمانى ئينگليزى له‌باره‌ى بێكارى گه‌نجان له‌ ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕين و زۆرى ڕێژه‌ى كۆچى گه‌نجان له‌ ناوچه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ ناونيشانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وامى كارسازى گه‌نجان له‌ ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين: چوارچێوه‌يه‌كى كارنامه‌ى ناوخۆيى (Fostering Sustainable Youth Employment Raparin Administration: A Localized Policy Framework)ـه‌ و باس له‌ زيادبوونى به‌رچاوى ڕێژه‌ى بێكارى گه‌نجان ده‌كات له‌ ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕين و ده‌يبه‌ستێته‌وه‌ به‌ ناسه‌قامگيريى ئابوورى و دامه‌زراوه‌ييه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه و گه‌يشتووه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ 31.38%ـى خێزانه‌كانى ناوچه‌كه‌ هه‌ژارن ياخود له‌ دۆخێكى ئابووريى خراپدا ده‌ژين.
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا هۆكاره‌كانى بێكاريى گه‌نجان له‌ چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكى (ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، كه‌لتورى، سياسى و ياسايى) خراونه‌ته‌ڕوو، له‌ڕێگه‌ى راپرسيى مه‌يدانيشه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر 462 گه‌نجى ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ گه‌يشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ بێكارى هۆكارێكى سه‌ره‌كيى كۆچى گه‌نجانه‌ و به‌شێكى زۆرى به‌شداربووانى ڕاپرسييه‌كه ئه‌ندامێك يان زياتر له‌ خێزانه‌كه‌يان كۆچيان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه‌.

بابەتی هاوشێوە