سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان: دامەزراندنی پزیشکان لەلایەن عێراقەوە تەنیا دڵخۆشکردنی دەرچووانە

22.12.2025
جەماوەر نیوز
نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان ئاشکرایدەکات، فۆڕمی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا بۆ دڵخۆشکردنی دەرچووانە.
شاخەوان قادر، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، فۆڕمی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان، دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوونت هەرێمی کوردستانبێت، ناتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە 2023ەوە نەیتوانیوە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان دابمەزرێنێت، ئەگەریش رێکارەکانی دامەزراندن دەستپێبکات، بەهۆی دواکەوتنی یاسای بودجەی ساڵی 2026، چەند مانگێکی پێدەچێت، بۆیە بابەتەکە تەنیا دڵخۆشکردنی دەرچووانە.

بابەتی هاوشێوە