وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکات

23.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پلەبەرزکردنەوە، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەبکەن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە، هاتووە، بەمەبەستی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی پلەبەرزکردنەوەی راژەی سەربازی و شارستانی، لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026، پێویستە خشتەی پلەبەرزکردنەوە پڕبکرێتەوە.
روونیشیکردوەتەوە، کە پێویستە لە ماوەی 20 رۆژدا و بەبێ دواکەوتن، لیستەکان رەوانەی وەزارەت بکرێنەوە، ئامانج لە ئامادەکردنی ئەم خشتەیە دیاریکردنی ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە

بابەتی هاوشێوە