ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچە دەدرێت

23.12.2025
جەماوەر نیوز
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کارنامەی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕگەیەک تایبەت کراوە بە تاوتوێکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاردەدرێت مووچەی ئەو مانگە خەرجبکرێت و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشدا، دەست بە دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆراندا، دەکرێت.

بابەتی هاوشێوە