ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە بۆ هاوڵاتییان

23.12.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەكی بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران بڵاو كردەوە و رایگەیاند، "بەهۆى كۆتاییهاتنى ساڵى ژمێریارى، رۆژی چوارشەممە ٢٤ـی ئەم مانگە، کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە، لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی رادەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی چواشەممەوە هەموو جۆرە ڕاییكردنێكی مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت تاوەکوو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكەیدا، داوا لە هاوڵاتییان دەكات لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن و "هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکتڕۆنی) ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام".
جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە "لەو ماویەدا هیچ کەسێک تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت".

بابەتی هاوشێوە