هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئاسایش ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا؛ دو كه‌س كوژران

23.12.2025
جەماوەر نیوز

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان لە گوندی جەدیدە کەحیت لە لادێكانی ڕۆژهەڵاتی ڕەققە ئەنجامدا، بە یاوەری یەکەی تایبەت لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵای سوریا و سه‌رئه‌نجام پێكدادانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشی لێكه‌وتوه‌ و دو كه‌س كوژران، ده‌شڵێت، به‌شداری ئاسایشی ناوخۆی سوریا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سنورداربوه‌.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌زاری سەرچاوەکان بڵاویكرده‌وه‌، ئۆپەراسیۆنەکە ئەو کەسانەیان کردوه‌تە ئامانج کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە شانەکانی داعش بن، لەکاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانیه‌كه‌دا پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هێرشبەر و کەسانی داواکراودا سەریهەڵدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا پیاوێک و ژنێك گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هەواڵەکان باس له‌ گیانلەدەستدانی كه‌سی سێیه‌م ده‌كه‌ن كه‌ برایه‌تی، زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو دوبرایە لەناو شانەکانی داعش کاریان کردوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە زیانەکانی گیانی لە نێو هێزە بەشداربوەکاندا نییە.
زانیاری په‌یوه‌ندیدار؛
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان كه‌ قسه‌یان بۆ روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كردوه‌، دوای ئۆپەراسیۆنەکە، ناوچەکە گرژییە ئەمنییەکانی زیاتر بەخۆیەوە بینیوه‌، ئەوەش لە کاتێکدایە کە چالاکییی چڕی ئاسمانی هاوپەیمانان ئه‌نجامدراوه‌.
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و شوێنی گواستنەوەی تەرمەکان تا ئێستا نادیارە.

18ی ئه‌م مانگه‌ ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، کوژرانی ئەندامێکی داعش و برینداربونی کەسێکی دیکەی پشتڕاستکردەوە، لەگەڵ ژنێک و مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یاوەری هێزی زەمینی ئەنجامدرا.

به‌گوێره‌ی ڕوانگەی سوریا، كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش له‌ شارۆچکەی مەعدان (ئەو ناوچانەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە کۆنترۆڵکراون)، ئەو هێزانە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە چونەتە ناو شارۆچکەکە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە شه‌ڕێكی قورس لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی کەسێکی داواکراو لە نێوان ئەندامانی شانەی داعش و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕویداوە، ئەوەش بوەهۆی گیانلەدەستدانی ئەندامێکی شانەی داعش و برینداربون و دەستگیرکردنی یەکێکی دیکە، هەروەها گیانلەدەستدانی ژنێک کە پێدەچێت هاوسەری ئەو کەسە داواکراوە بێت.

سەرچاوەکان دوپاتیان کردەوە، هێزەکانی ئاسایشی گشتی وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕاستەوخۆ بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەیان نەکردوە و ڕۆڵی خۆیان لە ئاسایش و پاراستنی دەوری ناوچەی ئاسمانی سنوردار کردوە.

بابەتی هاوشێوە