لە هەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ڕاگیران

23.12.2025
جەماوەر نیوز
پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لە سنووری پارێزگاکەدا دەرکرد.
دەشڵێت: ئەم بڕیارە وەک ڕێزێک بۆ گیانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکەی ئەم دواییەی قەزای چەمچەماڵ و دەربڕینی هاوخەمییە لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکانیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، پارێزگای هەڵەبجە بەم هەنگاوە، هاوبەشیی خۆی لە خەمی خوشک و براکانیان لە چەمچەماڵ دووپات دەکاتەوە و جەخت لەسەر ڕۆحی یەکگرتوویی و هاوپشتیی گەلی کوردستان لە کاتە سەختەکاندا دەکاتەوە.

بابەتی هاوشێوە