عادل مه‌لا صالح
هه‌رێمى کوردستان وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى ده‌ستورى و یاسایى و سیاسى له‌چوارچێوه‌ى حکومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ‌دا ده‌مێک ساڵه له‌پێناوى ئازادى و دیموکراسى و مافه سیاسى و مهدهنیهکانیدا تێده‌کۆشێ و به‌رده‌وامه . ئه‌م کاروانه دوور‌و درێژه گه‌لێک هه‌وراز و نشێوى بڕیوه و ئه‌مێستاش له‌بارودۆخێکى زۆر هه‌ستیار و چاره‌نوسسازدایه و له‌هه‌رکات زیاتر پێویستى به‌هه‌ماهه‌نگى و یه‌کڕیزى و ڕاوێژیى پارته سیاسیه‌کانه.
ئه‌مێستا هه‌رێمى کوردستان خاوه‌نى چه‌ندین دام و ده‌زگاى شه‌رعی و یاسایى و مێژوییه و هه‌رکام لهسهرۆکایهتیهکانى هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌یاساى تایبه‌ت به‌خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌چن .. به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى کهحیزبه براوه‌کان هه‌موویان به‌شدارنین له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ندێکیشیان له‌هیچیاندا به‌شدارنین ، هه‌رئه‌مه واده‌کات بڵێین هه‌نوکه له‌هه‌رکات زیاتر له‌یه‌ک نزیک بونه‌وه‌ى پارته سیاسیه‌کان و پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نێک بۆپارتهسیاسیهکان به‌پێویست دێته هه‌ژمار بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ پرس و ڕاو ڕاوێژى به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ربابه‌ت و پێشهاتێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراوى په‌یوه‌ندیدار به‌ئێستاو ئاینده‌ى هه‌رێمه‌که‌مان به‌تایبه‌تى ئه‌مڕۆ کوردستان و ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین به‌کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى سیاسى و سه‌ربازى و ئابورى خێرادا تێپه‌ڕده‌بێت و بێگومان ئه‌م هه‌موو ته‌نگه‌ژه‌و ئاڵنگاریه جیاوازانه لێکه‌وته و کاریگه‌رى هه‌مه‌چه‌شنه‌یان له‌سه‌ر ئێستا و داهاتوى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت ... بۆیه به‌ڕاى من واپێویست ده‌کات کورد بینه‌رى ڕوداوه‌کان نه‌بێ وه‌ک ڕابردوو ، به‌ڵکو یاریزان یان فاکته‌رێکى کارابێ به‌شێوازێک له‌گه‌ڵ ههرئاڵوگۆڕێکى که‌ش و هه‌وا سیاسیه‌که‌دا بتوانێت سودى ته‌واو له‌ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرێت و نه‌ک هه‌رئه‌وه‌ش به‌ڵکو ده‌رفه‌ته‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کوردستان بقۆزێته‌وه ... ئه‌و ئه‌رکه قورس و ئامانجه گه‌وره‌یه‌ش پێویستى به‌خۆئاماده‌کردن و به‌لاوه‌نانى ناکۆکیه لاوه‌کیه‌کانه له‌پێناوى ئامانجه باڵاکاندا .
جاپێم وایه بۆهێنانه‌دى ئه‌وئامانجانه و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆده‌نگى و یه‌ک ڕیزى گه‌له‌که‌مان پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نێک ى سیاسى یاخود ڕاوێژکارى به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى باڵاى پارته‌سیاسیه‌کان یاخود ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژکارى حیزبه کوردستانیه‌کان باخود ههرناوێکى تر پێویستیه‌کى هه‌نوکه‌ییه دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى هه‌ر حیزبێکى سیاسى کوردستانى .. هه‌رله‌مباره‌یه‌وه هاوهه‌ڵوێستى هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا گرنگیه‌کى حه‌تمیه و به‌بێ ڕێککه‌وتنى ئه‌وو دوولایه‌نه له‌سه‌ر کۆى پرۆژه‌که ئه‌م ئامانجه به‌دى نایه‌ت .
بۆ سه‌رخستنى ئه‌م بیرۆکه‌یه ڕێزدار جه‌نابى کاک محمدى حاجى محمود وه‌ک یه‌که‌م سه‌رکرده‌ى قاڵبوى خه‌بات و تێکۆشان و له‌هه‌مانکاتدا وه‌ک خهمخۆرێکى ڕاسته‌قینه‌ى دۆزى ڕه‌واى میلله‌ته‌که‌مان وێڕاى ئه‌وه‌ى پشتگیرى و پشتیوانى حزبی سۆسیالیستى بۆ پێکهێنانى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌ربڕیوه ، له‌هه‌مان کاتدا سه‌ردانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانیشى کردوه و له‌گه‌ڵ ڕێزدار کاک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌م بابه‌ته‌یان تاوتوێ کردوه له‌دواهه‌مین هه‌ڵوێستى خۆیدا له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا – ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بۆ ڕادیۆى ده‌نگى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ( پێموایه هه‌رشتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌که‌مان بێ بۆیه‌ک ڕیزى یه‌کێتى پشتگیرى بکات . ئێمه ( وه‌ک یه‌کێتى ) پێشتر بۆ کاک مسعود کارمان کردوه و ده‌نگمان پێداوه ببێته سه‌رۆکى هه‌رێم و جه‌نابى( مام جلال ) بهههموتوانایهکیهوه ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى – ش کارى کردوه بۆئه‌وه‌ى جه‌نابى کاک مسعود ببێته سه‌رۆکى هه‌رێم لهههموخولهکاندا وهلهدرێژکردنهوهى خوله‌کانیدا به‌ده‌نگى ( یه‌کێتى ) نیسابه‌که ته‌واو بوه بۆئه‌وه‌ى یان سه‌رۆکى هه‌رێم بێت یان ده‌وره‌که‌ى بۆتازهبکرێتهوه ... بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستاش کاک مسعود بیه‌وێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت و ببێته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆبکاته‌وه و یه‌کڕیزى کورد بپارێزێت بێگومان وه‌ک یه‌کێتى هه‌مان هه‌ڵوێستى ڕابردومان ده‌بێت ... )
جه‌نابی کاکه حه‌مه‌ش هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه به‌ته‌نگ یه‌کڕیزى و ته‌بایى و برایه‌تى ته‌واوى حزبه کوردستانیه‌کانه‌وه بوه له‌م بابه‌ته گرنگه‌شدا یه‌که‌م سه‌رکرده‌ى نیشتمانى بوه که‌ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى خسته‌به‌رباس و هێدى هێدى کارى له‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌ئاینده‌شدا ده‌کرێ به‌رگێکى یاسایى به‌به‌ردا بکرێ و له‌چوارچێوه‌ى پرۆژهیاسایهکیشدا بخرێته به‌رده‌ستى په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى و به‌یاسایى ,دواجار پێکهێنانى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته ئامرازى لێک نزیکردنه‌وه‌ى حیزبه کوردستانیه‌کان که‌به‌داخه‌وه هه‌ندێ حزب هه‌یه بۆماوه‌ى ( 4 ) ساڵیشه دانیشتنى دووقۆڵى و کۆبونه‌وه‌یان نه‌کردوه ... هه‌ربۆیه جه‌نابی کاکه حه‌مه پێ ى وایه که (( پێویسته سه‌ره‌تا یه‌کێتى و پارتى کۆببنه‌وه و له‌سه‌رى ڕێک بکه‌ون پاشان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانى تر دابنیشن ))جێگاى خۆیه‌تى ئاماژه به‌هه‌ڵوێستى برایانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان به‌تایبه‌تى ئه‌میندارى یه‌کگرتوو بکه‌ین که پێشوه‌خت هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى و پشتگیرى خۆیان بۆ ئه‌م بابه‌ته دووپات کردۆته‌وه , چونکه هه‌لومه‌رجه سیاسی و ئه‌منى و ئابورییه‌کان زۆر خێران وه هه‌ندێکیشیان به پلان و پیلان به‌ڕێوه‌ده‌برێن . له‌وانه پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق له ناویشیاندا که‌رکوک , که به نیسبه‌ت گه‌لى کوردستانه‌وه هه‌ڵبژاردنێکى چاره‌نوسازه و پێویسته کورد به‌یه‌ک لیستى و یه‌ک هه‌ڵوێستى بتوانێت زۆرینه‌ى ئه‌و ( 14 ) کورسیه‌ی پارێزگاى که‌رکوک به‌ده‌ست بهێنێت هه‌روه‌ها بابه‌تى سه‌رژمێرى که دیسانه‌وه پێویستى به پلان و ئه‌جێندایه‌کى تۆکمه‌ى کوردانه هه‌یه چونکه سه‌رژمێرییه‌که له که‌رکوک و موسڵ و شه‌نگال و مه‌خمور و ناوچه دابڕاوه‌کان پێویستى زۆرى به حیکمه‌ت و دانایی هه‌یه .
له‌لایه‌کى تریشه‌وه سه‌رله‌نوێ چاککردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد وا پێویست ده‌کات سه‌رجه‌م فڕاکسیۆنه کوردییه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا شه‌رعییه‌کانى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌ژێر چه‌ترى ده‌ستووردا بگه‌نه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر مافه سیاسییه‌کان و نه‌وت و بودجه و پێشمه‌رگه و مادده‌ى ( 140 ) , به‌مه‌رجى جیبه‌جێکردنى سه‌رجه‌م مافه دهستووریهکانى گه‌لى کورد و هه‌رێمى کوردستان تاکو هه‌ڵهاتنى خۆرى سه‌ربه‌خۆیی و کاتى ده‌رهێنانى تاپۆ ڕه‌شه‌که .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە