ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عادل مەلا ساڵح
بەخویندنەوەیەکی وردی سیاسیانە لەدەرئەنجامدا دەگەینە ئەو بڕوایەی کە زوڵم وستەمی بەردەوامی دەیان ساڵەی
ڕژێمی بەعس بەهەموو شێوازەکانی کوشتن و بڕین و سیاسەتەکانی تەعريب و تەرحيل و تەهجير و خاپوورکردنی زیاتر لە (٤٥٠٠) گوندی
کوردستان تادەگاتە کیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بەگشتی نەیتوانی ئیرادەی پۆڵایینی جەماوەری کوردستان
بەدۆزە ڕەواکەی لاوازبکات و گردبونەوە و یەکخستنی توانای پارتەسیاسیەکانیش لەبۆتەی (بەرەی کوردستانی)دا خاڵی بەهێزی ئەم
ڕاپەڕینە مەزنەبوو.
ئەمڕۆش پاش نزیکەی ٣٢ ساڵ لەو ڕاپەرینە شکۆدارە هێشتا گەلێک لە ئامانجە باڵاکانی بەدی نەهاتوون و پێویستی بە پشوو
درێژی و جۆشدانەوەی گیانی خەبات و تێکۆشانی دووبارەهەیە، چونکە ئەگەرچی سەرانی ئەو ڕژێمە فاشیستە لە سەرتاوانەکانیان
بەسزای عاديلانەی دادگا گەیشتن ،بەڵام فیکر و بۆچونی شۆفینیزمانەی بەشێک لەسەرانی حوکمڕانی ئەم ئێستای عێراقيش درێژە
پێدەری هەمان ئایدیای ڕژێمی ڕابردوون ،لەبەرگێکی نوێ و بەشێوازی جۆراوجۆری نوێ، بەتایبەتی لەبواری داگیرکاریی خاکی پیرۆزی هەرێم و چاوهەڵنەهاتن بەو مافە ڕەوا دەستوریانەی کە دەستووری هەمیشەیی عێراق
لە ساڵی(٢٠٠٥)دا دانی پێداناوون و لە٧٨٪ ی جەماوەری عێراق دەنگی پێدا. ئەویش لەڕێگەی جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی دەستوور
وەکو مادەی(١٤٠) و مادەی ۱۱۲ و مادەی ۱۳۲ و چەندین مادەی تر و پێکنەهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی و کەمکردنەوەی بودجەی ساڵانەی هەرێمی کوردستان و ڕەوایی دان بە
داگیرکاریی و سەرلەنوێ تەعريب كردنەوەی ناوچە کێشە لەسەرەکان .
هەموو ئەو ئاماژەسیاسیانە دەبێت وامان لێبکات کە گەلەکەمان زیاتر بیر لە یەکێتی ڕیزەکانی خۆی و رێکخستنەوەی نێوماڵی شپرز و دەروەشاوی کوردی بکاتەوە
بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەوئەجێندا شۆفینیزمیانەی کە لەدژمان پەیڕەودەکرێ بۆ ئەوەش باشتروایە تاک بە تاکی گەلی کوردستان
دڵنیابن کە حكومەتی عێراق خوازیاری چارەسەری دۆزی کورد نیە بەڕێگای ئاشتیانە و هەردەرفەت و هەلێکیشی بۆبێتە پێش ڕەنگە
لەڕاپەڕین و (٣۲)ساڵەکەی دوای ڕاپەڕینیش بەدەستمان هێناوە بەلۆژیکی (هێز)لێمان تێکبدات نەک بەهێزی (لۆژیک) .بۆیە
دەستگرتن بەدەستکەوتەکانی ڕاپەرین و پاراستنیان و کارکردنی بەردەوام بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی ڕاپەرین ئەرکی لە پێشینەی
حكومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی لایەنە سیاسیەکان و جەماوەری کوردستانە بەگشتیی، چونکە ئەو دەستکەوتانە هەروا بە ئاسانی
بەدەست نەهاتوون ،بەڵکو بەرهەمی دوو شۆڕش و قوربانیدانی (١٨٢)هەزار مرۆڤی بێتاوان سەرنگوم کراوو گۆڕ غريب و دەیان هەزار
شەهیدی کیمیاباران سەنگەر و جینۆساید و هەزاران شەهیدی زیندوو زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و کەمئەندامان و پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدانە. مێژوو وویژدان ئەرکدارمان دەکات
بەردەوامبین لە جۆشدانەوەی ڕۆحى تێکۆشان و بەردەوامی بەخەباتی سیاسیمان بدەین بۆ پارێزگاری زیاترلە دەسکەوتەکانی ئەو
ڕاپەرینە، ئەویش بەپاراستنی دامودەزگاکانی حكومەتە خۆماڵیەکەمان و پشتگیریکردن لە سیاسەت و یاساکانی بواری چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان
و بەخۆداچوونەوە لەبواری سیاسەت و خزمەتکردنی میللەتی خۆمان و باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، سەرلەنوێ داڕشتنەوە و پێداچونەوە بە پەیوەندییە نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانمان و کارکردنی بێ پەرواو بەردەوام
بۆ پەیداکردنی پشتگیری و پشتیوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆدۆزە ڕەواکەمان و
حكومەتی هەرێمی کووردستان و دامودەزگا شەرعی وفەرمییەکانی ، ئەوەش لەڕێگای پتەوکردنی گیانی برایەتی سیاسی و یەکڕیزی لایەنەکان و تێپەڕاندنی لەمپەر و ئاستەنگەکان و
پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوهەرێم و بەهێزکردنەوەی پێگەی سیاسی و یاسایی و دەستوری هەرێمی کوردستان و ناساندنی
تاوانەکانی دژبەگەلەکەمان بەجینۆساید لەسەرئاستی نێودەوڵەتی و هەوڵدان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئەو
شاڵاو و تاوانانەی کە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دژبە گەلەکەمان پیادەیانکردووە. کەئەمەش دیسانەوە کۆمەڵێک
ئامانجی بەدی نەهاتووی ڕاپەڕینن و پێویستیان بە هەماهەنگی و کارکردن هاوبەشی هەمەلایەنە هەیە بۆ ئەوەی دەستکەوتە
بەدی هاتووەکان بپارێزین و بەهێزتریان بکەین و کاری جدیش بۆ ئەوئامانجە بەرزوو پیرۆزانەی شەهیدانیش بکەین کەتا
ئێستا بەهۆی بارودۆخە سیاسییە جیاجیاکانەوە نەمانتوانیوە پێیان بگەین .
Enter
Write to Adil Mala Salih
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052