ئایندەی هەرێمی کوردستان
23.12.2025

ئایندەی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ ئێستا نزیک بووینەتەوە لە سالی ٢٠٢٦ ، ‌ھەرێم سه‌رباری‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ كه‌ دووچاری‌ بووه‌تەوە، له‌ قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ ناوخۆییه‌كان، پێموایە لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان هێندەی ئێستا لە پێگەیەکی لاوازدا نەبووە بەرانبەر بەغدا. ئەگەر ڕووداوەکانی ئەو دواییەی عێراق ڕاستگۆیانە شیکار بکەین، هەرێمی کوردستان ئەو ناوەندە بەهێزە نەماوە کە پیشتر هەبوو بەرپرسانی هەرێم بۆمووچەی فەرمانبەرانی بەداواو تکاو رجاکردن لە عێراق تاوەکو ھاوکارییان بکات، بەناچاری ملی خۆیان خستە بەر ڕەحمەتی شمشێری کولی داگیرکەرانی ، ئەو دەزگا شەرعییەی کورد شانازی پێوە دەکردپێوە کە پەرلەمانی کوردستانە، بە فرمێسک و خوێن بونیاد نرا، بە بڕیاری دادگەیەکی عێراق هەڵوەشایەوە بەبێ ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت و درێژە بە بوونی خۆی بدات . ئەگەر چی ڕژێمی شۆڤێنستی بەعس هەرەسی هێنا ولەساڵی ٢٠٠٣ دا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خۆیان دەستیان درێژکرد ولەچوارچێوەی ئیدارەی یەکگرتووی دەوڵەتی عێراقیدا لەساڵی ٢٠٠٥ کە زۆربەی مافەکانی کوردی تێدا سەلما ،جارێکی دی کورد نەیتوانی لەرێگای دەستوورەوە مافەکانی بسەلمێنێ هەرهێندەی نەبرد جارێکی تر ململانێی لەنێوان هەرێم و بەغدا دەستی پێکردەوە . شۆڤێنێتی عەرەب ئەو مافانەیان بە کورد ڕەوا نەبینی و کەوتنە پیلانگێڕی دژی مافەکانی کورد و ئەو بنەمایانەی کە عێراقی نوێی لەسەر بنیادنرا کە بریتی بوون لە هاوبەشێتی، تەوافوق، فیدراڵیەت و دیموکراسی یەکەم ـ شکستی هاوبەشێتی لە سامانی نەوت و گاز و دەرنەچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی لەساڵی ٢٠٠٧ تا ئێستا کێشەکە بەردەوامە. دووەم ـ شکستی جێبەجێکردنی مادەی (١٤٠) و گەڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان تا ئەو ڕادەیەی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان تێچێنیان کرد و ئەم دۆسیەیە داخرا بەبێ چارەسەر لەساڵی ٢٠٠٧ و پاشتر لەساڵی ٢٠١٧  هەموو ئەو ناوچانە بەهێزی سەربازی داگیرکرانەوە.دەسەلاتی کوردی نەیتوانی سوود لە دەسەلاتەکەی ببینێ لەکەرکوک ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەریێم بەقازانجی کوردو کەمە نەتەوەکانی تر لەکەرکوکدا کەبێنەژێرسایەی هەرێمی کوردستانەوە سێیەم ـ شکستی تەوافوق عێراقی نوێ لەسەربنەمای تەوافوق دامەزرا، بەڵام ئەویش کۆتایی هات و ئێستا لە پەرلەمانی عێراق هەموو یاساکان بەزۆرینە لەلایەن فراکسیۆنە عەرەبییەکانەوە دژی کورد تێدەپەڕێندرێت و هیچ حساب بۆ کورد ناکەن. حکوومەتی بەغدا دەیەوێ لەم جەنگەدا سەرەتا دۆسیەی نەوت و گاز و گومرگ بەشێوەی پراکتیکی لە کورد وەربگرێتەوە و پاشتر هەموو دەسەڵاتەکان لەهەرێم وەرگرنەوە و بیخەنەوە ژێردەستی خۆیان و بەتایبەت لەبواری نەوت و گاز و گومرگ بۆ ئەوەی دوابزمار لە تابووتی مەرگی مافەکانی کورد بدەن و هەرێمی کوردستان بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و بەئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن. بێگومان ئێستا بارودۆخەکە ھەستیارە و ناوچەکە بەتەواوی لەبەردەمی گۆڕانکاریدایە و ئەگەری ئەوەش ھەیە جارێکی دیکە نەخشەی جوگرافیای ئەم ناوچەیە دابڕێژرێتەوە و ئەوەش لە قازانجی کورد دوایی بێت، ئەگەر کورد خۆی بتوانێت ئەو بکەرە بێت کە بەشداری ھەبێت لەدروستکردنی بڕیار و له‌ كاركردن له‌ ڕووداوەکان و ئاڕاستەکردنیان لەبەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیی، کە بێگومان ئەوەش پێش ھەموو شتێک پێویستی بە یەکێتی و یەکبوون و یەکخستنی گوتاری کورد ھەیە لەسەر ھەموو ئاستەکان، چونکە تەنیا یەکێتی و یەکبوون و ڕێکخستنی ناوماڵی کوردخۆی، دەبێتە زەمانەتی بەدەستهێنانی مافەکانی.

 

جەمال.غه ریب


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

وتارەکانی تری نوسەر