پەروین بوڵدان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

23.02.2020
جەماوەر نیوز

به‌ به‌شداریی شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌"لە چوارەمین کۆنگرەی ئه‌نجامدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوبات پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکانی پارتەکە بەڕێوەچوو. 

لە دەنگدانەکەدا لە 1018 نوێنەری هەدەپە 838 یان دەنگیان بە پۆستی هاوسەرۆکایەتی دا.

میتحەت سانجار کە لە شوێنی سەزایی تەمەللی خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆکی هەدەپە بەربژێرکردبوو، 836 دەنگی بەدەستهێنا و دوو دەنگی بەتاڵیش هەبوون.

هەدەپە لە سێ کۆنگرەی رابردووییدا هەردوو هاوسەرۆکی گۆڕیوون، ئەمە یەکەمجارە رووبدات هاوسەرۆکێک هەڵبژێردرێتەوە کە ئەویش پەروین بوڵدانە.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ