
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی ئافره‌تێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه:
بۆ / سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ( بینراو – بیستراو – خوێندراو )
بابەت / هەڵدانەوەى گۆڕ
پاش بڵاو بونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە بارەى هەڵدانەوەى گۆڕێک لە گۆڕستانى غەریبان بەدواداچوونمان بۆ ڕوداوەکە کرد بۆمان دەرکەوت ئەو گۆڕە گۆڕی هاوڵاتیەکى سورى بووە بە ناوى ( رابیعە محمد فارس / تەمەن / 80 ساڵ ) خەڵى کۆبانێ ڕۆژئاواى کوردستانە و لە بەروارى 18/6/2020 لە پارێزگاى هەڵەبجە کۆچی دواى کردووە و لە بەروارى 11/1/2021 بە ئاگادارى لایەنى پەیوەندى دار هەستاون بە گواستنەوەى تەرمەکە بۆ شارى کۆبانێ لە ڕۆژئاواى کوردستان لە هەمان کات خزم و کەس و کارەکەشی ماڵیان گواستۆتەوە بۆ شارى کۆبانێ لە ڕۆژئاواى کوردستان . بۆ ئاگاداریتان .
لەگەڵ ڕێزدا .....
مقدەمی پۆلیس
بەرزان عوسمان محمد
وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگای هەڵەبجە
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه داوای لێپرسینه‌وه له به‌رپرسێك ده‌كات
واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکرێتەوە
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژه یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرا
سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
له هه‌ڵه‌بجه نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
نوخشە ناسیح : هەڵەبجە وەک گوندێک مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
