ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
شه‌وی ڕابردوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژه یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرا.
له‌وباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نونه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند بەداخەوە ماوەی دوو رۆژە و بەبیانوی جۆراو جۆر هەولی لابردنی ئەو برگەی تایبەت بەهەڵه‌بجە درا لە خشتەی کاری پەرلەمان، بەڵام رەزامەندیم نیشان نەدا.
وتیشی دیسان جاریکی تر و لەناو پەرلەمان سەرۆکی جلسە داوای کرد هەڵبگیریت دیسان ئەوەم رەتکردەوە ، جارێکی تر سەرۆکی پێنج فراکسیونی گەورەی پەرلەمان کەهەمیشە لەکاتی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە گوتاریان بۆ خەڵکی هەڵه‌بجە هەیەو هاوخەمیان بۆ دەردەبڕن هاتن داوایان کرد ئەو بڕگەیە هەڵبگیریت دیسان ڕەتمکردەوە ، هەر لەناو جلسەکەو بە نوسراویان ژمارە ٤٦ ئیمزای ٥٥ پەنجاو پێنج پەرلەمانتاریان هینا بۆ ئەوەی ئەو بڕگەی تایبەتە بەهه‌ڵه‌بجە هەڵبگیرێت به‌ڵام ئەوەشم رەتکردەوە ، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لەسەرۆکی دانیشتنی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد دانیشتنە بەجێ بهێڵێت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات ، بەڵام بریارم دا بچم سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان بکەم و شەرەفی ئەوەم بەرکەوێت ئەو برگە تێبپەرینین و داوام لەلیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخویننەوە ، دیسان کۆمەڵیک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەروات بەڵام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکریت و کۆتایی پێبت وەک وەفایەکی بچوک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052