ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمرۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 ئینتیسار مووسەوی راگەیاندووە، ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان بۆ ئەو مەبەستە کۆکردووەتەوە، چونکە پێیان وایە بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە "بەئامانجی بەدەستهێنانی پارەیە بۆ ئەو پارێزگا تازەیە" بە تایبەتی ئەگەر ڕێوشوێنەکانی بە پارێزگاکردنەکە بە تەواوەتی لە لایەن پەرلەمانەوە دەرچوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕازیبوون بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەنیا دوای ئەوە دەبێت کە قەزاکانی زوبێر و فاو لە بەسڕە بکرێنە پارێزگا و بودجەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت، بێ ئەوە بە هیچ جۆرێک ڕێ نادەین بڕگەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تێپەڕێت."
ئه‌مه له كاتێكدایه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای پێكهێنانی به پارێزگا بونی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052