
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لیژنەی چاکسازی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووه‌وە.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ۱٥ ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ ، لێژنەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەسەرپەرشتی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود،وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون لە دیوانی وەزارەت کۆبووه‌وە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد.عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، سەرۆکی لێژنە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کارنامەی کۆبوونەوەکەی بۆ ئەندامانی لێژنەکە خستەڕوو کە بریتی‌بوو لە:
1- راپۆرتی کۆتایی و ئەنجامیسەردانەکانی لێژنەی وەزارەت بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت بۆ
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەر یەک لە پارێزگاکانی (هەولێر – سلێمانی –دهۆک)
2- گواستنەوەی دۆسیەی شەهیدانی (پێشمەرگە، ئاسایشی ناوخۆ، ئاسایش، دژە تیرۆر)
دواتر لە لایەن بریکاری وەزارەتەوە راپۆرتێکی وورد لەسەر سەردانی لیژنەکەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سه‌ربە وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان خوێندرایەوە و لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر کۆی خاڵەکانی راپۆرتەکە کرا،
هەرلە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا کە لە لایەن وەزیرەوە سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی سەرجەم سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بکرێ لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی سەربە وەزارەت.
شیاوی باسە کۆبونەوەکە بە چەندین بڕیار‌و ڕاسپاردەی گرنگەوە کۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
شاندی عێراق و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌دان
زانیاری له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیاره‌كه ڕاگه‌یه‌نرا
ئه‌مرۆ شاندێكی عێراق ده‌گاته هه‌رێم
بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر له سه‌د و په‌نجا هه‌زار خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌م تۆمار كراوه
وه‌زیری دارایی ده‌گاته به‌غدا


.jpg)

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
